
یاریگا –
ستیڤن جێرارد، ئەفسانە و کاپتنی پێشووی یانەی لیڤەرپوڵ، دواجار بێدەنگی شکاند و بۆچوونی خۆی لەسەر كێسهی قوڵی نێوان محەمەد سەڵاح و ئارنه سلۆتی راهێنەر ئاشکرا کرد، جەختیشی کردەوە کە سەرەڕای هەموو شتێک یانەکە پێویستی بە گۆڵەکانی سەڵاحە.
جێرارد: سەڵاح هەڵەی کرد
جێرارد لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی TNT Sports رایگهیاند،
“ڕێز لەوە دەگرم کە سەڵاح نیگەرانە بەهۆی دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەك، ئەمە نیشانەی باشە، بەڵام ئەو دەستەواژەیەی بەکاریهێنا گوایە یانەکە سهڵاحی كردوته قوربانی، هەڵەیەکی گەورە بوو، دەبوو ئەو کێشەیە راستەوخۆ لەگەڵ راهێنەر چارەسەر بکات نەک لە میدیاکان.”
“At the end of the day, Liverpool football club need Mo Salah back playing well”
Steven Gerrard gives his take on Mo Salah’s comments and his current situation at Liverpool 🗣️ pic.twitter.com/SGMcBV0jPV
— Football on TNT Sports (@footballontnt) December 10, 2025
پێشنیازەکەی جێرارد بۆ ڤان دایک
ئەفسانەکەی ئینگلتەرا چارەسەرێکی خستە بەردەم کاپتنی ئێستای لیڤەرپوڵ،
“پێویستە ڤێرجل ڤان دایک دەستوەردان بکات، من پێشتر ئەزموونی وام هەبووە کاتێک کێشە لە نێوان لویس سوارێز و برێندان بۆجەرز دروست بوو، ڤان دایک دەبێت نێوەندگیری بکات نەک تەنیا لەبەر یانەکە، بەڵکو لەبەر هاندەرانیش.”
“هەموومان هەڵە دەکەین، بەڵام لیڤەرپوڵ پێویستی پێیەتی”
جێرارد دانی بەوەدا نا کە یاریزانان لە کاتی تووڕەییدا هەڵە دەکەن و گوتی،
“منیش لە یاری دژی مانچێستەر یونایتد بە کارتی سوور کرامه دەرەوە و هەڵەم کرد. دڵنیام سەڵاح دواتر پەشیمان دەبێتەوە لەو قسانە، بەڵام لە کۆتاییدا، لیڤەرپوڵ پێویستی بە گەڕانەوەی سەڵاحە بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکات، چونکە ئەو تاکە کەسە بتوانێت لەم قەیرانە دەریان بهێنێت.”
سیناریۆی جیابوونەوە و یارییەکەی ئینتەر
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە سەڵاح لە یارییەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان دوورخرایەوە کە لیڤەرپوڵ 1-0 بردییەوە
دۆخەکە ئاڵۆزتر بووە بەهۆی ئەوەی یاری داهاتووی لیڤەرپوڵ بەرامبەر برایتن، دوایین یاری سەڵاح دەبێت پێش پەیوەندیکردنی بە هەڵبژاردەی میسڕ بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، دەنگۆیەکی بەهێزیش هەیە کە رەنگە ئەوە دواین یاری بێت بە درێسی لیڤەرپوڵەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی سەڵاح خێزانەکەی بانگهێشتی یاریگای ئانفێڵد کردووە بۆ ئەو یارییە.



