Loading...
فه‌ره‌نسا

پۆگبا دەبێتە بازرگانی وشتر!

Yariga App

یاریگا –

پاوڵ پۆگبا ئاشکرایدەکات زۆر حەز بە پێشبڕکێی حوشتر دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش پشکی تیمێکی پێشبڕکێی کڕیوەتەوە.

پۆگبا رایگەیاند بەشێک لە پشکەکانی یانەی ئەلحبوبی کڕیوەتەوە کە یەکەم یانەی تایبەت بە پێشبڕکێی حوشترە لە جیهان دا.

پاوڵ لەوباریەوە وتی

بەردەوام لە یوتیوب سەیری پێشبڕکێی حوشتر دەکەم، کاتێکی باشم بەسەربردووە لە تێگەیشتن لە تەکنیک و ستراتیجییەکان.  ئەوەی لای من جێی سەرنج بوو ئەوەبوو لەم وەرزەشدا پەیوەستبوونی هەمووان بە یارییەکەوە زۆر گرنگە . لە کۆتاییدا ئەمەش وەرزشێکە و بەندە بە قوربانی دان، خۆشەویستی و کارکردنی بە کۆمەڵ. هەموو بنەما سەرەکییەکانی سەرجەم وەرزشەکان وەک یەکە.

پۆگبا تەمەنی گەیشتووەتە 32 ساڵ و ماوەیەکی کەمە گەڕاوەتەوە یاریگاکان بەهۆی سڕکردنە درێژخایەنەکەی. لەوکاتەشی گەڕاوەتەوە تەنها 30 خولەک یاری کردووە لەگەڵ مۆناکۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button