Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی كڵەب بروج V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی شەشەمی چامپیۆنزلیگ كڵەب بروجی بەلجیكی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵی ئینگلیزی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر كڵەب بروج لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

كڵەب بروج لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا پێنج یاریی كردووە تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە، یارییەک یەكسان بووە و سێ یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ لە ریزبەندی 27ی چامپیۆنزلیگ دێت.

لە بەرامبەردا ئارسیناڵ بێ ركابەر پێشەنگی گرتووە لە كۆی پێنج یاریی سەرجەمیانی بردووەتەوە.

بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی چامپیۆنزلیگی گرتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

كڵەب بروج بە بێ نۆردین جاكەرس گۆڵپارێزی یەكەمی یانەكە، رۆمیۆ ڤێرمانت و ئینت ئاودۆر رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.

ئارسیناڵ بە بێ گابریێل، سالیبا، مۆسكوێرا، دومان و كای هاڤێرتز رووبەڕووی كڵەب بروج دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كڵەب بروج

هیوڤێڵ

سابی، ئۆردۆنێز، میچێل، سێیس

ستانكۆڤیچ

فۆربس، ئۆنیدیكا، ڤانێكن، زۆلیس

ڤێرمانت

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

وایت، تێمبەر، هینكاپێ، لویس سكێڵی

نواێری ، نۆرگارد، مێرینیۆ

ساكا، یۆكێرێش، مارتینێلی

بابەتی زیاتر

Back to top button