زۆرترین کارتی سوور لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان دراوە
کەمترین رێژەی گۆڵ لەم گەڕە تۆمار کراوە

یاریگا –
زۆرترین رێژەی کارتی سوور لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان بەرز کراوەتەوە و کەمترین رێژەی گۆڵیشی تێدا تۆمار کراوە.
لە کۆی شەش یاریی گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان نۆ گۆڵ تۆمار کراوە، چوار گۆڵ لە گێمی یەکەم و پێنج گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕە نەواڕ سامر یاریزانی پیشەسازی لە خولەکی 9 بەرامبەر رزگاری تۆماریکرد، زۆرترین رێژەی گۆڵیش لە یاریی سیروانی نوێ و ئاکرێ تۆمارکرا کە یارییەکە 2 _ 2 کۆتایی هات.
لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان پێنج گۆڵپارێز کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد، محەمەد عارف لە پێشمەرگەی هەولێر و ماهیر قەحتان لە قەڵادزێ و عەباس یابڕ لە چوارقوڕنە و محەمەد سەرخێڵ لە شێروانە و لەگەڵ عەلی رەزا لە رانیە هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا و کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد.
زۆرترین رێژەی کارتی زەرد و سوور لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان بەرزکراوەتەوە کە 37 کارتی زەرد و 4 کارتی سوور بووە، لەم گەڕەدا هیچ یانەیەک یاریی خاوێنی نەکردووە و سەرجەم یانەکان کارتیان پێدراوە.



