
یاریگا –
پێشمەرگەی سلێمانی یەکەم سەرکەوتنی ئەم وەرزەی لە یاریگای خۆی بە دەستهێنا و راهێنەری سەرەکی تیپەکەش ئامادە نەبوو.
لە گەڕی 10ـی خولی نایابی عێڕاق، پێشمەرگەی سلێمانی یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزە لە یاریگای خۆی بە دەستهێنا و بە ئەنجامی 2 _ 1 لە بەحری بردەوە، لە هەمان کاتدا یەکەم شکستی یانەی بەحری بوو لە خولەکە کە ئەم وەرزە تووشی هیچ شکستێک نەهاتبوو.
دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەرسەلان جەلالی راهێنەر، لە یارییەکەی ئەمرۆ محەمەد عەدنان، کە پێشووتر یاریدەدەری راهێنەر بوو ئەرکی راهێنەرایەتی پێشمەرگەی سلێمانی کرد، بە گوێرەی بە دواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا پێش گەڕی داهاتوو پێشمەرگە راهێنەری نوێ دەستنیشان دەکات.
بەم سەرکەوتنە پێشمەرگە لە ناوچەی دابەزین دوورکەوتەوە و لە 10 یارییدا نۆ خاڵی کۆکردۆتەوە و هاتە ریزبەندی 17ـی خولی نایابی عێڕاق، گەڕی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی عەفک دەبێتەوە.



