
یاریگا –
دوای ئەوەی بە رەزامەندی هەردوولا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی دهۆک هەڵوەشاندەوە، چارەنووسی یانیک زاکری، هێرشبەری بە ئەزموونی ئیڤۆری، لە نێوان مانەوە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بە درێسی یانەیەکی دیکە یان جێهێشتنی وڵاتەکەدایە.
پێشنیاز بۆ هەولێر و ئۆفەری تەڵەبە
بەگوێرەی زانیارییە تایبەتەکانی یاریگا، بەڕێوەبەری کارەکانی زاکری، دۆسیەی یاریزانەکەی خستووەتە بەردەم دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بۆ ئەوەی ریزەکانیانی پێ بەهێز بکەن، بەڵام تاوهكو ئێستا یانەی هەولێر بڕیاری کۆتاییان نەداوە و لە قۆناخی تاوتوێکردندان.
لە بەرامبەردا، یانەی تەڵەبە دەستپێشخەری کردووە و گرێبەستێکی فەرمی پێشکەشی یاریزانەکە کردووە بۆ ئەوەی بیباتە ریزەکانی.
زاکری یاریزانێکی نەناسراو نییە و خاوەنی سیڤییەکی بەهێزە 34 ساڵە لە بنەڕەتدا یاریزانی باڵی چەپە، بەڵام توانای یاریكردنی لە باڵی راست و وەک هێرشبەری سەرەڕمیش هەیە.
دیارترین وێستگەی ژیانی وەرزشی، یاریكردنی بووە بۆ یانەی (مامیلۆدی سەنداونز)ـی باشووری ئەفریقا، کە لەگەڵیاندا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا و جامی سوپەری ئەفریقای بەدەستهێناوە.
لە عێراق زاکری شارەزایی تەواوی لە خولی عێراق هەیە، پێشتر یاری بۆ یانەی قوە جەوییە (2020-2021) کردووە، دواتر پەیوەندی بە نەوتی وهست کردووە و دوایین وێستگەشی یانەی دهۆک بوو. لهگهڵ دهۆكیش نازناوی جامی عێراق و جای یانهكانی كهنداوی بهدهستهێناوه، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەم یاریزانە بڕیاری کۆتایی لەبارهی داهاتووی بدات.



