ئەگەر پلانی چوونت بۆ مۆندیال هەیە ئەمە بخوێنەوە؛ ڤیزا، تێچوو و شوێنە گەشتیارییەکان
کام شار هەرزانە و کامیان گرانە؟ رێبەری هاندەر بۆ مۆندیالی 2026

یاریگا –
مۆندیالی 2026 گەورەترین مۆندیال دەبێت لە مێژوو کە لە سێ وڵات (ئەمریکا، مەکسیک، کەنەدا) لە 16 شار بە بەشداری 48 هەڵبژاردە و ئەنجامدانی 104 یاری لە سێ وڵاتی جیاواز بەڕێوەدەچێت.
راپۆرتێكی ئاتلێتكیك تیشکی خستووەتە سەر تایبەتمەندی هەر شارێک، یاریگاکان و کولتووری هاندەران تایبهتمهندی ههر شارێكی باسكردووه.
Considering a trip to the 2026 World Cup? Our in-depth guides to the 16 host cities, written by The Athletic writers who know the places intimately, have you covered:
🇲🇽 The lure of lucha libre in Mexico City
🍻 Philadelphia’s beloved, ever-moving beer garden
🇨🇦 Free baseball… pic.twitter.com/UyWhVpTZ3F— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) December 5, 2025
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (11شار)
لە ئەمریکا یاریگاکان زۆر گەورەن و زۆربەیان سەر بە خولی تۆپی پێی ئەمریکین
1. نیویۆرک / نیوجێرزی (میوانداری یاریی کۆتایی)
یاریگا: یاریگای مێت لایف جێگهی 82.500 هاندەر دهبێتهوه و یاری کۆتایی لهم یاریگایه دهكرێت، هەرچەندە یاریگاکە لە نیوجێرزییە، بەڵام هەموو چالاکییەکان لە شاری نیویۆرک دەبن.
لهم شاره پیتزای نیویۆرک و بەیکڵ (جۆرە نانێکی بازنەییە) بهناوبانگه تایم سکوێر، سەنتراڵ پارک و پەیکەری ئازادی بهناوبانگترین شوێنهكانی ئهو شارهن و گواستنەوەی گشتی زۆر باشە و پێویستت بە ئۆتۆمبێل نابێت.
2. لۆس ئەنجلەس
یاریگای سۆفای 70.000 هاندەر له خۆدهگریت و ئەمە گرانترین یاریگای جیهانە و سەقفێکی شوشەیی هەیە، لهم یاریگایه مۆندیال دەبێتە نمایشێکی هۆلیوودی.
بەهۆی نزیکی لە مەکسیک، باشترین خواردنیان “تاکۆ” و خواردنی لاتینی دەست دەکەوێت و هاتووچۆ لهم شاره زۆر قورسە و پێویستە ئۆتۆمبێل بەکرێ بگریت.
3. داڵاس
یاریگای ئەی تی ئاند تی كه جێگهی (80.000 ههزار هاندەر دهبێتهوه لهم شارهیه و گەورەترین یاریگای داخراوە لەگەڵ گەورەترین شاشەی هەڵواسراو لە جیهاندا. زۆرترین یارییەکانی مۆندیالی تێدا دەکرێت كه نۆ یارییه، بە “باربیکیۆ” (گۆشتی برژاو) بەناوبانگە و كهش و ههوای شارهكه دەرەوە زۆر گەرم دەبێت، بەڵام یاریگاکە فێنککەرەوەی بەهێزی هەیە.
4. مەیامی
یاریگای هارد رۆک جێگهی 64.767 ههزار هاندەر دهبێتهوه شارێکە پڕه لە ئاهەنگ و ژیانی شەوانە. کەشێکی تەواو لاتینی هەیە و زمانی ئیسپانی زۆر بەکاردێت، ساندویچی کوبی و قاوەی کوبی بهناوبانگترین خواردن و خواردنهوهی ئهوانه و كهش و ههوای زۆر گەرم و شێدارە، رەنگە بارانی بەخوڕ ببارێت.
5. ئاتڵانتا
یاریگای مێرسیدس بێنز 71.000 ههزار هاندەر لهم یاریگایه جێگهی دهبێتهوه، یاریگاکە سەقفەکەی وەک “چاوی کامێرا” دەکرێتەوە و دادەخرێت. شارەکە ناوەندی مۆسیقای هیپ هۆپـە و خواردنی باشووری ئەمریکا (مریشکی سوورەوەکراو) خواردنێكی بهناوبانگ و سهرهكییه، فڕۆکەخانەی ئەتلانتا قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی جیهانە، بۆیە گەیشتن پێی ئاسانە.
6. سان فرانسیسکۆ
یاریگای ئهم شاره یاریگای لیڤایس كه جێگهی 68.500 هاندەر دهبێتهوه ناوەندی تەکنەلۆژیای جیهانە یاریگاکە لە دەرەوەی شارە و کەمێک دوورە، پردی “گۆڵدن گەیت” و ناوچەکانی ناپا ڤالی بهناوبانگترین شوێنهكانی ئهم شارهیه و كهش و ههوای ئهو شاره جیاوازە، رەنگە بەیانیان تەم بێت و نیوەڕۆ خۆر بێت.
7. بۆستن
یاریگای جیڵێت شوێنی 65.878 ههزار هاندەر دهبێتهوه شارێکی مێژووییە و زانکۆی بەناوبانگی وەک هارڤاردی لێیه، خواردنی دەریایی، بەتایبەت “لۆبستەر” (قرژاڵی دەریا) زۆر بهناوبانگه، یاریگاکە نزیکەی 45 خولەک به ئوتومبێل لە سەنتەری شار دوورە.
8. فیلادێلفیا
یاریگای لینکۆڵن فاینانشیاڵ فیڵد (69.000 هاندەر) له خۆدهگرێت، لانکەی دروستبوونی ئەمریکایە. هاندەرانی ئەم شارە بە “شێتترین هاندەر” لە ئەمریکا ناسراون، چیزستەیک” (ساندویچی گۆشت و پەنیری تواوە) بهناوبانگترین خواردنیانه، بهناوبانگترین شوێنی گهشتیاریان پەیژەکانی فیلمی “رۆکی”.ـیه
9. کانزاس سیتی
یاریگای ئارۆهێد 76.411 ههزار هاندەر لهم یاریگایه شوێنی دهبێتهوه، بە دەنگبەرزترین یاریگا لە جیهاندا ناسراوە. دەکەوێتە ناوەڕاستی نەخشەی ئەمریکا. پایتەختی خواردنی باربیکیۆی جیهانە.
10. هیوستن
یاریگای ئێن ئاڕ جی كه شوێنی (72.220 ههزار هاندەر دهبێتهوه، شاری وزە و بۆشایی ئاسمان (ناسا)ـیه شارێکی فرە کولتوورە. باشترین خواردنی “تێکس-مێکس” (تێکەڵەی تەکساس و مەکسیک) لهوێیه.
11. سیاتڵ
یاریگای لومێن فیڵد 69.000 ههزار هاندەر لهخۆ دهگرێت، دەکەوێتە باکووری رۆژئاوا، شارێکی سەوز و پڕ لە دارستانە. لانکەی کۆمپانیای ستاربەکس و مایکرۆسۆفتە. كهش و ههوای ئهم شاره زۆرجار هەوری و باراناوییە.
مەکسیک (3 شار)
مەکسیک یەکەم وڵاتە لە مێژوودا کە بۆ سێیەم جار میوانداری مۆندیال دەکات (1970، 1986، 2026).
1. مەکسیکۆ سیتی
یاریگای ئەزتێکا كه ئهم یاریگایه شوێنی 87.523 ههزار هاندەر دهبێتهوه، یاری کردنەوەی مۆندیال لهم یاریگایه دهكرێت ئەمە ئهم یاریگاییه کە مارادۆنا و پێلێ مێژوویان تێدا نووسیوە.
باشترین خواردنی سەر شەقام (ستریت فود) لە جیهاندا لهو شارهیه، تاکۆ بە هەرزانترین نرخیشه، شارەکە 2000 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، ئەمەش وادەکات یاریزانان زووتر ماندوو ببن.
2. مۆنتێری
یاریگای بی بی ڤی ئەی شوێنی 53.500 هاندەر لهخۆ دهگرێت، یاریگایەکە دیمەنێکی سهرنجراكێشی هەیە و دەڕوانێتە سەر شاخێکی گەورە، شاری پیشەسازی و پارەدارانی مەکسیکە. به گۆشتی برژاو زۆر بەناوبانگە، خهڵكهكهی زۆر حهزی لێدهكهن.
3. گوادالاخارا
یاریگای ئهم شاره ئەکرۆنه شوێنی (49.850 ههزار هاندەر دهبێتهوه، دڵی کولتووری مەکسیکە. مۆسیقای “ماریچی” و کڵاوی “سۆمبرێرۆ” لێرەوە سەریان هەڵداوە. خواردنی ساندویچی “تۆرتا” کە لەنێو ساس دهنرێت زۆر خواردنێكی بهناوبانگه .
کەنەدا (2 شار)
1. تۆرۆنتۆ
یاریگای بی ئێم ئۆ فراوان دەکرێت بۆ 45.000 ههزار هاندەر شارێکی جیهانییە کە خەڵکی هەموو نەتەوەکانی تێدایە. قەرەباڵغترین شاری کەنەدایە، تاوەری سی ئێن و مۆزەخانەی هۆکیل لێیه، كهش و ههوای هاوینەکەی خۆش و گونجاوە.
2. ڤانکۆڤەر
یاریگای بی سی پلەیس شوێنی 54.500هاندەر دهبێتهوه جوانترین شاری مۆندیالە لەڕووی سروشتەوە؛ دەریا و شاخ بەیەک دەگەن. یاریگاکە لە سەنتەری شارە، باشترین خواردن و بهناوبانگترینی سوشی و خواردنی ئاسیایی لە دەرەوەی ئاسیا لهم شاره دەست دەکەوێت.
ئامۆژگارییە لۆجستییەکانی
مەودای نێوان شارەکان زۆر دوورە بۆ نموونە لە بۆستن بۆ لۆس ئەنجلەس به فرۆكه شهش کاتژمێره، ناتوانیت بە شەمەندەفەر لە نێوان شارەکاندا هاتووچۆ بکەیت، تەنیا فڕۆکە.
پێویستە ئاگاداربیت کە ڤیزای ئەمریکا جیاوازە لە کەنەدا و مەکسیک، ئەگەر یاری هەڵبژاردەکەت لە هەرسێ وڵات بێت، دەبێت سێ ڤیزای جیاوازت هەبێت و ئەمریکا و کەنەدا گرانن به تایبهت هۆتێل و خواردن، بەڵام مەکسیک زۆر هەرزانترە بۆ هاندەران.
ههورهها ئەمریکا باشترین شوێنی جیهانە بۆ کڕینی جلوبەرگ و ئەلیکترۆنیات، لە زۆربەی شارەکان مۆڵی زەبەلاح و ئاوێتلێت هەیە کە مارکە جیهانییەکان بە نیوەی نرخ دەفرۆشن.
ئەگەر لە نێوان یارییەکان کاتت هەبوو، دەتوانیت سەردانی باخچە نیشتمانییەکان بکەیت، بۆ نموونە نزیک لە لۆس ئەنجلەس و سان فرانسیسکۆ دارستانە گهورهكان و دیمەنی سهرنجراكێش هەیە.
ئەزموونی خواردنی ئەمریکی تەنیا بەرگر نییە، بەڵکو دەتوانیت چێژ لە خواردنی هەموو کولتوورەکانی جیهان وەربگریت، چونکە وڵاتەکە فرەنەتەوەیە.
ههرووهها ئەگەر چوویتە مەکسیکۆ سیتی، ناکرێت سەردانی تیۆتیواکان نەکەیت، کە شوێنەواری پیرەمیدە کۆنەکانی شارستانیەتی پێش مێژووە و تەنیا کاتژمێرێک لە شارەکەوە دوورە.
مەکسیک خاوەنی جوانترین کەناراوەکانی جیهانە وەک کانکون. زۆرێک لە هاندەران دوای تەواوبوونی یارییەکانی هەڵبژاردەکەیان، بۆ پشوودان روو لە شارە کەناراوییەکان دەکەن.
بە بەراورد بە ئەمریکا و کەنەدا، مەکسیک زۆر هەرزانە. خواردن، هۆتێل و دیاری کڕین پارەیەکی کەمی دەوێت، بۆیە شوێنێکی باشە بۆ ئەوانەی بودجەکەیان دیاریکراوە.
ئەگەر یارییەکانت لە شاری تۆرۆنتۆ بوو، تەنیا بە 90 خولەک بە ئۆتۆمبێل دەگەیتە بەناوبانگترین تاڤگەی جیهان (نایێگرا). ئەمە دەرفەتێکە کە رەنگە جارێکی تر بۆت هەڵنەکەوێت.
کەنەدا بە یەکێک لە ئارامترین وڵاتانی جیهان ناسراوە. خەڵکەکەی زۆر رێز لە بیانییەکان دەگرن، بۆیە هەست بە غەریبی ناکەیت.
لە شاری ڤانکۆڤەر، دەتوانیت لە هەمان ڕۆژدا سەیری دەریا بکەیت و دواتر بە کاتژمێرێک بچیتە سەر شاخە بەفرینەکان.



