یاریگا–
ماریۆ گۆتزە، یاریزانی ئەڵمانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی وڵاتەکەی کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.
مایکل زۆرک بەرێوەبەری وەرزشی یانە ئەڵمانیەکە بە ماڵپەری فەرمی یانەکەی گووت کە یاریزانەکەیان گرێبەستەکەی نوێ ناکرێتەوە و دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ناچارە یانەکەمان جێبێڵێت و تاوەکو ئێستاش لە داهاتووی ئاگادار نین.
ماوەیەک پێش ئێستا چەند سەرچاوەیەکی ئیتاڵی بڵاویان کردەوە چەند یانەیەکی وڵاتەکەیان هەوڵی گواستنەوەی گۆتزە دەدەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو بچێتە سێریائەی.