Loading...
ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ رفاندنی گەوهەرەکەی مانچێستەر چڕ دەکاتەوە

له‌ 10 یاریی 10 گۆڵی كردووه‌

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا چاوی بڕیوەتە دیارترین بەهرەمەندی ئەکادیمیای مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و دەیەوێت بیباتە ریزەکانی.

رۆژنامەی  سەنی به‌ریتانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانە کاتالۆنییەکە هەوڵ دەدەن جۆزێف جونیۆر گابریێل، کە بە جەی جەی گابریێل ناسراوە، رازی بکەن پەیوەندی بە ئەکادیمیای لاماسیا بکات.

ئەرکێکی قورس بۆ بارسێلۆنا

ئەرکی بارسێڵۆنا بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە 15 ساڵە ئاسان نابێت، چونکە مانچێستەر یونایتد جووڵەكانی ده‌ستپێكردووه‌ و یاریزانەکەی سه‌رخستووه‌ بۆ مەشقەکانی تیپی یەکەم، تەنانەت رۆبن ئامۆریمی راهێنەر دوای مەشقەکان، راستەوخۆ لەگەڵ یاریزانەکە و نوێنەرانی کۆبووەتەوە.


10 گۆڵ له‌ 10 یاریی

گابریێل بە ئاستە بەرزەکەی هەمووانی سەرسام کردووە؛ ئەو لەگەڵ تیپی ژێر 18 ساڵانی یانەکەیدا لە کۆی 10یاریی، 10 گۆڵی كردووه‌، دیارترین دەرکەوتنی لە یارییەکەیان بوو بەرامبەر لیڤەرپوول کە هاتریکی تۆمارکرد و یارییەکەیان بە (7-0) بردەوە.

یونایتد رازی کردووە بە مانەوە

سەرچاوەکان لە ناو یونایتدەوە باس لەوە دەکەن جەیسۆن ویلکۆکس، بەڕێوەبەری تۆپی پێی یانەکە، رۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە رازیکردنی گابریێل بۆ مانەوە لەم وەرزە و وەرزی داهاتووشدا، هاتنە ناوەوەی ویلکۆکس بۆ گفتوگۆکان، وایکردووە خێزانی یاریزانەکە هەست بەوە بکەن یانەکە چەندە بەرز دەیاننرخێنێت.

پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا گابریێل بەشێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ تیپی دووەم ژێر 21 ساڵ یاریی بکات و ناوبەناویش دەرفەتی مەشقکردنی لەگەڵ تیپی یەکەم پێ بدرێت.

جۆزێف جونیۆر گابریێل به‌ره‌چه‌ڵه‌ك نایجیرییە، دایک و باوکی جۆزێف جونیۆر لە بنەڕەتدا خەڵکی نەیجیریان هەر بۆیە جۆزێف جگە لە رەگەزنامەی ئینگلیزی، مافی ئەوەی هەیە لە داهاتوودا نوێنەرایەتی نایجیریاش بکات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button