Loading...
ئینگلتەرا

دۆخی قورسی ئالی؛ لە ئەستێرەی پرێمەرلیگەوە تاوەکوو بێ یانەیی لە تەمەنی 29 ساڵیدا

Yariga App

یاریگا –

دێلی ئالی، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ماوەیەکی زۆرە لە یاریگاکان دابڕاوە، بە دۆخێکی قورسدا تێدەپەڕێت.

دێلی ئالی، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و تۆتنهام، لەدوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمۆ لە مانگی ئەیلول ‘سێپتێمبەر’ بێ یانە ماوەتەوە و بەدۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت. گرێبەستەکەی ئالی بۆ ماوەی ساڵێک بوو و لە دوای تەنیا یارییەک گرێبەستەکەی هەڵوەشایەوە.

ستیڤن کار، بەرگریکاری پێشووی تۆتنهام نیگەرانی خۆی بۆ دۆخی دێلی ئالی دەربڕی، کە لە لە تەمەنی 29 ساڵیدا بێ یانە ماوەتەوە. کار دەڵێت:

ئەو دۆخەی بەسەری هاتووە زۆر ترسناکە، ئالی تەمەنی تەنیا 29 ساڵە و تازە لە باشترین فۆڕمی خۆیدایە، بەڵام ژمارەی یارییەکانی لە چەند ساڵی رابردوودا زۆر سنووردار بووە، بەڕاستی دۆخێکی قورسە، وەک ماوەی پێکان وایە؛ تۆ بە توندی مەشق دەکەیت بەڵام بۆ ئەوەی بگەڕێیتەوە سەر ئاستی جارانت کاتێکی زۆرت دەوێت. ئەو بیری تۆپی پێ دەکات، بەڵام ئەگەری گەرانەوەی زۆر کەمە.

ئالی، کاروانی وەرزشی خۆی لە تۆتنهامەوە دەستپێکرد و تا ساڵی 2022 لە ریزی سپێرز یاری دەکرد، دواتر رووی لە ئیڤەرتن کرد و لەوێوە بە خواستن بۆ بێشیکتاش، دوای تەواو بوونی ماوەی خواستنەکەی بە گرێبەستێکی هەمیشەیی رووی لە کۆمۆ کرد و دوای تەنیا یارییەک گرێبەستەکەی هەڵوەشایەوە و ئێستا لەتەمنی 29 ساڵیدا بێ یانە ماوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button