
یاریگا –
ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول دووپاتیکردەوە، بڕیاری بەشداریکردنی محەمەد سەڵاح، بۆ یاریی داهاتوو یەکلاییکردووەتەوە.
سەڵاح بۆ دووەم یارییە لەسەریەک لەسەر کورسی یەدەکی لیڤەرپوولە، لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر سەندرلاند، لە گێمی دووەم بەشداری یارییەکەی کرد و نەیتوانی گۆڵ بکات و یارییەکەش 1-1 تەواوبوو.
سڵۆت لە دوای یارییەکە بە تۆڕی سکای سپۆرتسی گوت؛
بابەتەکە پەیوەندی بە سەڵاح و هیچ یاریزانێکی دیکەوە نییە، تاوەکو ئێستا بڕیارم نەداوە بە چ شێوازێک بەرامبەر لیدز یونایتد یاریی دەکەم.
نیمچە بیرۆکەیەکم لەبارەی بەشداریکردنی چەند یاریزانێک هەیە، بەڵام هیچ شتێک ئاشکرا ناکەم.
سەندرلاند یانەیەکی زۆر باشە و بە ساتێکی باش تێدەپەڕێت.
🚨🗣️ Arne Slot on Chiesa’s clearance in the final minutes: “That’s what you a player to do. Just give everything.” pic.twitter.com/nvajcJZNk6
— The Touchline | 𝐓 (@TouchlineX) December 3, 2025
لیڤەرپوول لە پلەی هەشتەم بەکۆکردنەوەی 22 خاڵ مایەوە، بە جیاوازی 11 خاڵ لەگەڵ ئارسیناڵی پێشەنگدار.



