
یاریگا –
داتاکان راستیەکی حاشاهەڵنەگر پیشان دەدەن کە دووانەی مۆرگن رۆجەرز و ئۆلی واتکینس باشترینی پرێمەرلیگن.
ئاستۆن ڤیلا بە سەرکردایەتی ئەو دوو ئەستێرەیە بەردەوامە لە کۆکردنەوەی خاڵی زیاتر لە پرێمەرلیگ و ئەمشەویش لە هەفتەی 14ی خولی ئینگلیزی 4-3 لە بڕایتنی بردەوە.
واتکینس کە لە یارییەکەدا دوو گۆڵی تۆمارکرد، یەکێکیان بە ئەسێستی رۆجەرز بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، نەک تەنها ئەم وەرزە، بەڵکوو لەوەتەی دەستپێکی وەرزی رابردووەوە هیچ دووانەیەکی دیکەی خولەکە هێندەی واتکینس و مۆرگن ئەسێست و گۆڵیان بۆ یەکتر نەکردووە کە 8 جارە.
ئەوەش هێندەیتر ئەو راستیەی سەلماند کە دوو باشترین دووانەی پێکەوەگونجاون و هێزێکی کاریگەرن لەپشت سەرکەوتنەکانی ئونای ئێمری.
8 – Since the start of last season, no duo have combined for more Premier League goals than Aston Villa’s Ollie Watkins and Morgan Rogers (8). Partnership. pic.twitter.com/ZQEAsT0DXX
— OptaJoe (@OptaJoe) December 3, 2025
بەو بردنەوەیە، ڤیێلا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 27 خاڵ و خۆی لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکە قایمتر کرد



