Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

قەیرانە یان کاردانەوە؛ هەڵچوونی ئێمباپێ بەرامبەر ناوبژیوانان بووەتە نەریت

بۆچی ئێمباپێ تووڕە بووە؟

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی ریال مەدرید دوای دیارییکردنی چەند هەڵوێستی جیاواز لەبارەی بڕیاری ناوبژیوانانی لالیگا، مشتومڕێکی زۆری دروستکردووە.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، هەڵوێستەکانی ئێمباپێ لەبارەی ناوبژیوانی، کاردانەوەی نیگەرانی قووڵی ئەستێرەکەیە لە ئەنجامەکانی ئەم دواییەی ریال مەدرید.

ریال مەدرید سێ گەڕە لە لالیگا یەکساندەبێت، ئەمەش بە ئەنجامی نەرێنی بۆ یانە مەدریدییەکە هەژمار دەکرێن، جونکە پێشەنگایەتی خوولەکەی لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا لەدەستدا.

لە هەردوو یارییەکەی بەرامبەر جیڕۆنا و ئێڵچێ، ئێمباپێ لە چەندین گرتەدا بە تووڕەیی لە بەرامبەر ناوبژیوانان دەردەکەوێت، ئەمەش رادەی نیگەرانی ئەستێرە فەڕەنسییەکە پیشاندەدات.

ئێمباپێ چیکردووە؟

لە یارییەکەی بەرامبەر جیڕۆنا 1-1، ئێمباپێ بەتووڕەیەوە چووە لای ناوبژیوانی چوارەم و بە زمانێکی تووند پێی گوت؛

کە قسە دەکەم سەیرم بکە، بۆچی سەیری ئەولا دەکەیت؟

لە یارییەکەی ئێڵچێ، قسەکانی ئێمباپێ سنوورەکانی ناڕەزایی دەربڕینی بڕی و بەگوێرەی راپۆرتی یەکێک لە چاودێرانی یارییەکە، ئێمباپێ قسەی نەشیاوی لە کۆتایی یارییەکە بە ناوبژیوان گوتووە.

رەفتاری لەمشێوەیەی گۆڵکاری لالیگا، بووەتە جێی مشتومڕ و رووبەڕووبوونەوەی رەخنەی میدیا و هاندەران. چونکە ئێمباپێ بە کەسایەتییەکی جوان سەیرکراوە و خەریکە ئێستا لە دۆخە سەختەکان، کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات.

تووڕەیی راستەقینە چییە؟

هەرچەندە رەفتارەکانی ئێمباپێ بەرامبەر ناوبژیوان روونبوون، بەڵام ئەوەی رۆژنامە فەڕەنسییەکە لە سەرچاوەی جیاوازی نێو یانەکە دەستیکەوتووە، هۆکاری سەرەکی بریتییە لە ئەنجام و ئاستە خراپەکەی ریال مەدرید و دوورکەوتنەوەی لە بردنەوەکان.

تووڕەبوونی ئێمباپێ و نیگەرانییەکانی لە ناوبژیوانان، دوای سێ یەکسانبوونە یەک لە دوای یەکەکەی ریال مەدرید دەستیپێکردووە.

دەستەی کارگێڕی و ستافی راهێنەران پێیانوایە، کاردانەوەی ئێمباپێ سرووشتییە، چونکە ئاواتی گەورەی هەیە و بەهۆی دابەزینی ئاستی یانەکەی، نیگەران بووە و تووڕەیی خۆی بەمجۆرە دەردەبڕێت.

بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی لە ناوبژیوانی یارییەکەی ئێڵچێ، ئێمباپێ لەدوای یارییەکە کارتێکی زەردی وەرگرت.

مێژوو چیمان پێدەڵێت

حاڵەتە تووڕەییەکانی ئێمباپێ شتێکی نوێ نین، لەگەڵ پاریس سانجێرمان، چەندینجار تووڕەبوونی کیلیان بیندراوە، بەڵام هەرگیز پەیوەندییەکانی تێکنەچووە.

رۆژنامەی لیکیپ روونیکردووەتەوە، ئەوەی ئێستا روودەدات، وەکو کاردانەوەیەکی مرۆیی سەیر دەکرێت و پەیوەندی راستەقینەی بە ئاستی یانەکەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button