
یاریگا –
ئەمڕۆ لە قەتەر، دەستپێکی رکابەرییەکانی جامی عەرەبی بۆ جاری دووەم لەژێر چاودێری راستەوخۆی فیفا و 11ـمین وهشانی لە مێژوو دەست پێدەکات. ئەم پاڵەوانێتییە وەک مۆندیالێکی بچووک بۆ وڵاتانی عهرهبی سەیر دەکرێت.
لهم راپۆرته تهواوی زانیارییهكان لهسهر بهرێوهچوونی پاڵهوانهتیهكه و ههموو وردهكارییهكان بزانه.
سیستم و شێوازی بەڕێوەچوون
له پاڵهوانهتیهكه 16 هەڵبژاردە گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی كه بەسەر چوار کۆمەڵە دابهشكراون، هەر کۆمەڵەیەک چوار تیپ لەخۆدەگرێت و یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک دەگەنە قۆناخی ههشت و پاشان پێش کۆتایی و یاری کۆتایی.
پارە و خەڵاتە داراییەکان
کۆی گشتی ئەو پارەیەی بۆ پاڵەوانێتییەکە تەرخانکراوە نزیکەی 36 ملیۆن دۆلاره، دابەشکردنەکە بەم شێوەیەیە:
خەڵاتە داراییەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش دەکرێن:
پاڵەوان: 7.1 ملیۆن دۆلار
پلەی دووەم: 4.2 ملیۆن دۆلار
پلەی سێیەم: 2.8 ملیۆن دۆلار
پلەی چوارەم: 2.1 ملیۆن دۆلار
هەروەها پاداشتی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکە 715 هەزار دۆلار دەبێت، لە کاتێکدا ئەو هەڵبژاردەیەی دەگاتە قۆناخی هەشت، بڕی 1.7 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت
یاریگاکانی بهرێوهچوونی یارییهكان
قەتەر باشترین یاریگاکانی مۆندیالی 2022ـی بۆ ئەم جامە تەرخان کردووە. یارییەکان لە شهش یاریگا بەڕێوەدەچن:
یاریگای ئەلبەیت یاری کردنەوە و کۆتایی لێ دەکرێت لهگهڵ یاریگاكانی سومامە و جنوب و ئەحمەد بن عەلی و یاریگای مەدینەی پەروەردەیی و ئەبوعەبود بۆ یارییهكان تهرخانكراون.
خاڵەکانی ریزبەندی فیفا
ئەم پاڵەوانێتییە بە فەرمی به چاودێری و سەرپەرشتی فیفا بهرێوهدهچێت، بۆیە ئەنجامی یارییەکان کاریگەرییان لەسەر ریزبەندی جیهانی هەیە:
خاڵەکان هەژمار دەکرێن هاوشێوەی یاری دۆستانەی نێودەوڵەتی ئاست بەرز هەرچەندە خاڵەکان وەک یاری پاڵاوتنی مۆندیال نین، بەڵام بردنەوە لە تیپێکی ریزبەندی پێشەوە، خاڵێکی باش دەداتە براوەکە و کاریگەری لەسەر ریزبەندی مانگانە دەبێت.
دۆخی هەڵبژاردەکان
بەهۆی ئەوەی یارییەکان لە دەرەوەی رۆژانی فەرمی فیفا بهرێوهدهچن هەڵبژاردەکانی ئەفریقا (مەغریب، جەزائیر، تونس، میسر) بە زۆری بە یاریزانانی خولی ناوخۆ و پیشەگەرەکانی خولە عەرەبییەکان بەشدارن، واتە ئەستێرەکانی وەک (سەڵاح، حەکیمی، مەحرەز، و چهندانی دیكه بەشدار نین چونکە خولە ئەوروپییەکان نەوەستاون.
ههروهها هەڵبژاردەکانی ئاسیا (سعودیە، قەتەر، عێراق، ئیمارات) زۆربەیان بە پێکهاتەی یەکەم یان تێکەڵەیەک لە یەکەم و لاوان بەشدارن، چونکە زۆربەی یاریزانەکانیان لە خولی ناوخۆی خۆیاندان و خولەکانیان بۆ ئەم جامە راگرتووە.
هەڵبژاردەکان دابەشکراون بەسەر ٤ کۆمەڵەی بەهێزدا:
کۆمەڵەی یەکەم: قەتەر، تونس، سوریا، فەڵەستین.
کۆمەڵەی دووەم: سعودیە، مەغریب، دوورگەکانی قەمەر، عومان.
کۆمەڵەی سێیەم: میسر، ئوردن، ئیماڕات، کوەیت.
کۆمەڵەی چوارەم: جەزائیر، عێراق، بەحرەین، سودان.
ئامادەکارییەکانی قەتەر
قەتەر ئەم پاڵەوانێتییە وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ توانای رێکخستنی بەردەوام بەکاردەهێنێت:
بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای نوێی (Semi-automated offside) بۆ دەستنیشانکردنی ئۆفساید.
ئاسانکاری ڤیزا هەییا کارد” – Hayya Card بۆ هاندەران کارا کراوەتەوە.
گواستنەوەی هاندەران بە میترۆ بەخۆڕایی بۆ هەڵگرانی بلیتی یارییەکان دابین کراوە.
جامی عەرەب تەنیا پاڵەوانێتییەک بۆ وڵاتانی عهرهبی نییه، بەڵکو دەرفەتێکی زێڕینە بۆ هەڵبژاردەکان تاوهكو پارەیەکی خەیاڵی بەدەست بهێنن و ئاستی یاریزانە ناوخۆییەکانیان تاقی بکەنەوە.



