Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كۆتایی هات؛ لیستە نهێنییەکەی پێرێز بۆ شوێنی ئاڵۆنسۆ ئاشکرا بوو

شه‌ش ناو له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی ریال مه‌دریدن

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی ئاڵۆنسۆ وەک جێگرەوەی نموونەیی بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی دیاریکرا، ئێستا پڕۆژەکەی لەژێر پرسیاردایە، یەکسانبوونەکەی بەرامبەر جیرۆنا، کە سێیەم یەکسانبوونی لەسەریەکە لە لیگا، بووە هۆی لەدەستدانی پێشەنگی خولەکە و دروستبوونی گومان لای كارگێری یانەکە سەبارەت بە تواناکانی بۆ بەرگەگرتنی پەستانی بەرز.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی و ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرایان كردووه‌، بەهۆی ئەم دۆخەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز دەستی بۆ پلانی بی بردوە و شه‌ش ناوی گەورەی لەسەر مێزە بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئاڵۆنسۆ

1. زەینەدین زێدان

ناوی یەکەمە لە کاتی كێشه‌كانی ریال مه‌درید، زێدان تەنیا راهێنەرێکی پێشوو نییە، بەڵکو پیاوی فریاگوزارییە و دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ژووری جلگۆڕینی پڕ لە ئەستێرە بکات. ئەگەر هەیە وەک راهێنەری کاتی تاوه‌كو کۆتایی وەرز بگەڕێتەوە، چونکە پێویستی بە کات نییە بۆ خۆگونجاندن.

2. یولیان ناگلیسمان 

ئەم راهێنەرە لاوە ئەڵمانییە هێشتا خەونی تەکتیکی پێرێزە، ناگلیسمان بە خاوەنی کەسایەتی بەهێز و شێوازی هێرشبەری دادەنرێت، کە ئەمەش چارەسەرە بۆ ئەو وشکەساڵییە هێرشبەرییەی ئێستا هەیە، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاوه‌ كاره‌كه‌ بۆ ریال مه‌درید كه‌مێك قوڕسه‌.

3. رائول گۆنزالێس

ئایا کاتی هاتووە؟ رائول کە کوڕی یانەکەیە و ئەزموونی لەگەڵ کاستیا هەیە، بژاردەیەکی سۆزداری و واقعییە، بەڵام مەترسی ئەوەی هەیە ئەگەر ئەنجامەکان باش نەبن، کارتی ئەفسانەیەک بسوتێنرێت هەروەک ئەوەی ئێستا بەسەر ئاڵۆنسۆدا دێت.

4. ئەلفارۆ ئەربیلۆوا 

لە رووی میدیاییەوە دیار نییە، بەڵام لەلایەن کارگێڕییەوە متمانەیه‌كی زۆری پێده‌كرێت، ئاستێکی بەرز لەگەڵ تیپی لاوان پێشکەش دەکات و خاوەنی کەسایەتییەکی توند و به‌هێزه‌، وەک گرەوی داهاتوو سەیر دەکرێت کە رەنگە بۆ ئێستا پێشکەش بکرێت.

5. یۆرگن کڵۆپ

هاندەران بەردەوام ناوی دەهێنن، کڵۆپ بەو وزە و حەماسەتەی هەیەتی، پێچەوانەی ئەو ساردییەیە کە ئێستا لە تیپەکەدا هەیە، هاتنی کڵۆپ واتە شۆڕشێکی گەورە لە شێوازی یاریکردن، بەڵام پێویستی بە هەوڵێکی كارگێری گەورە هەیە بۆ رازیکردنی.

6. یواکیم لۆڤ 

وەک بژاردەیەکی بەردەست و بێ گرێبەست دەردەکەوێت، لۆڤ خاوەنی هەیبەتێکی گەورەیە و ئەندازیاری سەردەمی زێڕینی ئەڵمانیایە، ئەزموونی نێودەوڵەتی هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەستانەکان و شێوازەکەی تێکەڵەیەکە لە رێککاری (ئینزیبات) و تۆپی پێی جوان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button