
یاریگا –
یانەیەکی ئیتاڵی هەوڵی گواستنەوەی مارکۆ فەرەجی یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێڕاق دەدات و یاریزانەکەش لاری نیە لە جێهێشتنی یانەکە.
یانەی ڤینیسیای ئیتاڵی گرێبەستی پێشکەشی مارکۆ فەرەج یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێڕاق و یانەی سترومسغودستی نەرویجی کردووە، یاریزانەکەش دەربارەی جێهێشتنی تیپەکەی ئێستای لاری نیە و بەڵکو بە کاتێکی گونجاوی دەزانێت گرێبەست لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە واژۆ بکات.
دەربارەی جێهێشتنی یانەی سترومسغودست و پەیوەندی کردنی بە یانەی ڤینیسا، مارکۆ فەرەج بۆ کەناڵی TV2ـی نەرویجی رایگەیاند:
من لە رێگام تاوەکو یانەی سەرومسغودست جێبهێڵم، بەڵێ گرێبەستم لەلایەن ڤینیسیای ئیتاڵی پێگەیشتووە کە یانەیەکی پلە یەکە و یانەیەکی باشن، ڤینیسیا زانیارییەکانیان پێڕاگەیاندووم بەڵام تا ئێستا نازانم تاچەند نزیکم کە گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکەم، گواستنەوەم لەکاتی ئێستادا گرینگە و بەرەو ئامانجێکی راست هەنگاو دەنێم، دەبێ بگەڕێمەوە بۆ بەڕێوەبەری کارەکانم و یانەکەم بۆ ئەوەی بڕیارێکی دروست بدەین لەسەر داهاتووم.
مارکۆ فەرەج، تەمەن 21 ساڵە و لە خێزانێکی کوردی دانیشتووی نەرویجە، مارکۆ بە یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی هەڵبژاردەی عێڕاق هەژمار دەکرێت لە کاتی ئێستادا، چونکە گراهام ئاڕنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق پشت بەو یاریزانە دەبەستێت و بە شێوەی سەرەکی یاریی پێدەکات.


