
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ پتەوكردنی ریزەكانی ئامانجەكانی وەرزی داهاتووی یانەكەی ئاشكراكرد.
لەم وەرزەدا بارسێلۆنا تاوەكو ئێستا لە ریزبەندی لالیگا بە جیاوازی خاڵێک لە دوای ریال مەدریدەوەیە و لە چامپیۆنزلیگیش لە ریزبەندی هەژدەیەم دێت.
🚨 NOTICIA MD
Las peticiones de Flick para el verano
✍️ @RogerTorello https://t.co/3Dy9WaEtDn
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) November 27, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ، دێكۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا و هانزی فلیک راهێنەری یانەكە لەسەر ئامانجەكانی وەرزی داهاتوو گەیشتنە رێككەوتن.
ئامانجەكانی بارسێلۆنا لە وەرزی داهاتوودا؛
- بەرگریكارێكی دڵی بەرگری
- یاریزانێكی باڵی هێرشبەری
- هێرشبەرێكی سەرەڕم
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەگەر یاسای یاریی خاوێن رێگری لێنەكات یانە كاتالونییەكە دەیەوێت لە مێركاتۆی زستانەدا یاریزانێكی دڵی بەرگری بگوازێتەوە.
ئەو یاریزانانەی دڵی بەرگری كە بارسێلۆنا چاودێرییان دەكات؛
- شلۆتێربێک
- ئیناسیۆ
- مارک گێی
- مۆرێیۆ
هەروەها لە هێرشبەری سەرەڕمدا هاری كەین بە بژاردەیەكی گونجاو بۆ یانەكەیان دادەنێن.



