عێراق
تەڵەبە شوێنگرەوەی تەڵال بلووشی دیاریی کرد
یاریزانێکی پێشووی تەڵەبە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە وەردەگرێت

یاریگا –
تەڵەبە شوێنگرەوەی تەڵال بلووشی راهێنەری پێشووی تیپەکەی دیاریکرد و لە چەند کاتژمێری داهاتوو ناوی راهێنەری نوێ ئاشکرا دەکات.
دوای وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانی، تەڵال بلووشی ریزی تەڵەبەی جێهێشت، دوو یاریی ئیگۆر تکالسیفیتشی کڕواتی کە پێشووتر یاریدەدەری تەڵال بلووشی بوو ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکەی وەرگرت.
کارگێڕی تەڵەبە بە فەرمی گرێبەستێکیان پێشکەش بە سەلام شاکر کردووە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە وەربگرێت، سەلام شاکر لە 2020 وەکو یاریدەدەری ئەیوب ئەدیشۆ لەگەڵ تەڵەبە کاری کردووە، دوو وەرزیشە راهێنەرایەتی خوڕی قەتەڕی دەکات، لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، تەڵەبە 10 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 12 دێت.
سەلام شاکر، وەکو یاریزان پێشووتر یاریی بۆ یانەکانی کەرخ ، شوڕتە ، تەڵەبە ، هەولێر ، فەتحی سعودی و ئیتحاد کەلبای ئیماڕاتی لەگەڵ زەوڕا کردووە.



