Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پارە لە بارسا وەرناگرم؛ چێزنی چەند نهێنییەک لەبارەی ژیانی و یاریکردن بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

هەردوو دەستم پلاتینی تێدایە!

Yariga App

یاریگا –

ڤۆیچێخ چێزنی، گۆڵپارێزی پۆڵەندی بارسێلۆنا لە نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆژنامەی سپۆڕت چەندین نهێنی ژیانی پیشەگەری ئاشکرا کرد.

چێزنی رێگەیەکی دوورودرێژی تا گەیشتن بە بارسێلۆنا بڕیوە. هەر لە کاتی چوونی بۆ لەندەن لە تەمەنی هەرزەکاریدا تا وازهێنان لە یاریی کردن و دووبارە گەڕانەوە بۆ چوارگۆشەی سەوز و بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا وەک گۆڵپارێزی سەرەکی بارسێلۆنا. بەڵام یارییەکردن بۆ گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە هیچکات ئاسان نەبووە، چونکە زیاتر لە 17 ساڵە هەرکاتێک دەستەوانەکانی لەدەست دەکات بەدەست ئازارەوە دەناڵێنێت.

گۆڵپارێزە تەمەن 35 ساڵەکە ئاشکرایکرد و گوتی:

لە مانگی ئەیلولی 2008، کاتێک لە ئارسیناڵ بووم، لە رووداوێکی وەرزشیدا هەردوو مەچەکی دەستم شکاوە و هەمووکات لە مەشقکردن لەگەڵ هاوڕێکانمدا کێشەی زۆرم هەبووە. هەندیکجار لە مەشقەکان دەستەکانم هیچ هێزیان نامێنێت و تەنانەت ناتوانم بتڵێکی ئاویش هەڵبگرم.

گۆڵپارێزەکەی بارسێلۆنا کە هێشتا هەردوو دەستی پلاتینی تێدایە گوتی:

لەکاتی راهێناندا ئازارم زیاترە بەتایبەتی مەشقەکانی پێش وەرزە، بەڵام کاتێک وەرز دەستپێدەکات باشترە چونکە دوو مەشق و دواتر یارییەکمان هەیە، لەوکاتەدا دەستەکانم پشوو دەدەن، بۆیە ئازاری کەمترە.

یەکەم وەرز لە بارسێلۆنا بێبەرامبەر یارییم کرد

ئازار یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی زوو وازهێنانی لە تۆپی پێ، هەرچەندە هێشتا لە یوڤێنتوس ئاستێکی باشی هەبوو و ئۆفەری گرانبەهای لەلایەن یانەکانی سعودیە و چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپیەوە پێگەیشتبوو. لەمبارەیەوە گوتی:

بڕیاری وازهێنانم پەیوەندی بەوەوە نەبووە کە ئیتر حەزم لە تۆپی پێ نەبێت، بەڵام ئەو ئۆفەرانەی پێم دەگەیشت بەلامەوە سەرنجڕاکێش نەبوون و نەمدەوسیت لەبەر پارە یاریی بکەم، شتێک لەناخمەوە دەیگۆت نەخێر. بەڵام کاتێک بارسێلۆنا هات سەرەڕای ئەو ئازارەی هەمبوو قبووڵم کرد.

وەرزی یەکەمم بێبەرامبەر یاریم کرد، ئەو بڕە پارەیەی لە بارسێلۆنا وەرمگرت، رێک ئەو بڕە پارەیە بوو کە دەبوو بیدەم بە یوڤێنتوس بە گوێڕەی ئەو رێککەوتنەی لەنێوانماندا هەبوو”.

لەوەتەی لە تەشرینی یەکەمی 2024ەوە پەیوەندی بە بارسا کردووە، چێزنی 39 یاریی فەرمی لەگەڵ بارسێلۆنا کردووە و هەرسێ نازناوی ناوخۆی ئیسپانیای بەدەستهێناوە و 14 کلین شیتی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button