دەرمانی هەموو دەردەکان؛ هاندەرانی لیڤەرپوول لە کڵۆپ دەپاڕێنەوە
یانەکەمان وێران بوو چاوەڕێی چین؟

یاریگا –
دۆخی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، ئەمەش دوای ئەوەی شهوی رابردوو لە گهڕی پێنجهمی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئانفێڵد تووشی شکستێکی گەورە بوون بەرامبەر ئایندهۆڤنی هۆڵەندی بە یارییهكهی 4-1 دۆراند.
قەیرانی ئەنجامەکان و تووڕەیی جەماوەر
هاندهرانی یانهی لیڤهرپوول لهپلاتفۆرمهكانی سۆشیاڵ مێدیا به تایبهت له ئێكس داوای دوورخستنهوهی سڵۆت و گهڕانهوهی كڵۆپ دهكهن.
ئهم دۆڕانهی لیڤهرپوول نۆیەمین دۆڕاندنی بوو لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، ئەمەش وایکردووە پێگەی ئارنی سلۆتـی راهێنەر بە تەواوی لەق ببێت. هاندەرانی یانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هێرشی توندیان کردووەتە سەر راهێنەرە هۆڵەندییەکە و داوای دوورخستنهوهی بەپەلەی دەکەن. ڕەخنەکان تەنیا ڕاهێنەریان نەگرتووەتەوە، بەڵکو ئەستێرەکانی وەک ئیبراهیم کۆناتی و محەمەد سەڵاحـیشی گرتووەتەوە.
Hi Jurgen, this city needs you more than ever before pic.twitter.com/hM77jGLbwn
— Living Liverpool (@Livin_Liverpool) November 26, 2025
“شارەکە پێویستی بە تۆیە“
ناوی یۆرگن کلۆپ وەک دیارترین پاڵێوراو بۆ شوێنگرتنەوەی سڵۆت دێت. هاندەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەمپینێکیان بۆ گەڕانەوەی کڵۆپ دەستپێکردووە کە گەیشتووەتە ئاستی “پاڕانەوە”.
کلۆپ پێش رۆیشتنی گوتی، پێشبینی ناکەم یانەکە لە داهاتوودا پێویستی بە یارمەتی من بێت، بەڵام ئەگەر شارەکە پێویستی بە من بێت، ئەوا من ئامادەم.
هاندهرانیش بۆ راهێنهرهكه نووسیویانه،
ئێمە پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد، بەڵام پێویستمان پێتە، سڵاو یۆرگن، ئەم شارە ئێستا لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە تۆیە
هەروەها بەشێک لە هاندەران پەیامی توندیان بۆ بەڕێوەبەرانی یانەکە مایکڵ ئێدواردز و ریچارد هیوز) ناردووە و پێیان راگەیاندوون ئەگەر راهێنەر دەرنەکەن، دەبێت خۆشیان لەگەڵیدا بڕۆن، چونکە یانەکەیان تووشی شوورەیی کردووە.
کلۆپ لە 2015 تاوهكو 2024 سەرکردایەتیی لیڤەرپوولی کرد و چەندین نازناوی بەدەست هێنا، گرنگترینیان خولی نایابی ئینگلیزی بوو لە وەرزی 2019-2020، هەروەها خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە وەرزی 2018-2019.



