
یاریگا –
لە ئێستاوە داهاتووی نیکۆ پاز یەکلایی کرایەوە و ئەو یاریزانە بەتەواوەتی بڕیاری خۆی داوە.
ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە ئێستا لەگەڵ کۆمۆ ئاستێکی نایاب پێشکەشدەکات، لە هاوینی 2024 بەرامبەر بە شەش ملیۆن یۆرۆ لە مەدریدەوە پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەکەوەکرد کرد بە جێگیرکردنی مەرجێک لە رێککەوتنەکەیان کە شاهانەکان دەتوانن بیکڕنەوە. سەرۆکی یانە ئیتاڵیەکەش لە رابردوودا ئەوەی دڵنیاکردبووەوە ئەو یاریزانە 21 ساڵانە کە لە پێگەی ناوەراستی هێرشبەریی یاریی دەکات خەون بە گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید دەبینێت.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، مەرجە کەسییەکانی نێوان ریال مەدرید و نیکۆ بەشێوەیەکی کردارەکی یەکلاکراوەتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە ئەو یاریزانە چاوەرێی هیچ یانەیەکی دیکە ناکات، بەڵکوو بژاردەی یەکەم، دووەم و سێیەمی هەر ریال مەدریدە.
لە درێژەی هەواڵەکەدا ئەوەش نووسراوە کە یاریزانەکەی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەریی بۆ وەرزی 2026/2027 لە قەڵای سپی دەبێت.
🚨 The personal terms between Real Madrid & Nico Paz are practically DONE.
The player does not want to wait for other clubs: His 1st, 2nd, and 3rd choice is REAL MADRID.
Barring any surprises, Nico Paz will be a Real Madrid player in 2026/27. @FabrizioRomano 🇦🇷🔙 pic.twitter.com/2fKkL8xIAz
— Madrid Xtra (@MadridXtra) November 26, 2025
ئەوەی ماوەتەوە بەتەواوەتی یەکلایی بێتەوە، کاتی گەڕانەوەی نیکۆیە بۆ مەدرید. دوێنێ گاستن ئیدۆڵی رۆژنامەنووسی هاونیشتیمانی ئەو یاریزانە بڵاویکردەوە ریال هەر لەم زستانە مەرجی کڕینەوەی چالاک دەکات و گواستنەوەی یەکلایی دەکاتەوە.



