
یاریگا –
یەکێک لە چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی بۆ یانەی بارسێلۆنا باسی بژادهی كهمی بژاردهی خواردن بووه له لیستی خواردنهكانی بارسێڵۆنا.
سێباستیان ستاشێڤسكی، نووسەرێکی پۆڵەندییە و پەرتووکەکەی بە ناوی “Lewandowski. Prawdziwy” (لیڤاندۆڤسكی راستەقینەکە) نووسیوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە چۆن لیڤاندۆڤسكی لە سەرەتای گەیشتنی بە یانە کاتالۆنییەکە، تووشی شۆک بووە بەهۆی کەمبوونی بژاردەکانی گۆشت و ماسی لە لیستی خواردنی یانەکە.
وردەکاریی رووداوەکە و هۆکارەکەی
چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم ژەمە خواردنی لیڤاندۆڤسكی لەگەڵ تیپەکەدا، ئاماژە بەوە دەکرێت لە کەمپی مەشق و راهێنانی یانەکە بووە لە فلۆریدا لە هاوینی 2022، کاتێک لە یانەی بایرن میونشنەوە پهیوهندی به بارسێڵۆنا كردووه.
لیڤاندۆڤسكی، کە بە یەکێک لە یاریزانە زۆر پیشەگەرەکان و وردبینەکان لە بواری خۆراکدا ناسراوە، هەستی بەوە کردووە کە لیستی خواردنەکە بژاردەی گۆشت و ماسی زۆر کەمی تێدایە، بە پێچەوانەی ئەو ستانداردە بەرزانەی لە یانەی پێشووی راهاتبوو.
کاتێک لیڤاندۆڤسكی پرسیاری لە شێفی یانەکە کردووە سەبارەت بە هۆکاری ئەم کەمبوونەوەیە، وەڵامێکی چاوەڕواننەکراوی پێگەیشتووە به یاریزانهكهی راگهیاندووه، یانەکە پێویستی بە پاشەکەوتکردنی پارەیە، ئەم وەڵامە بە روونی ئاماژە بە قەیرانی دارایی قووڵی یانەی بارسێلۆنا دەکات لەو کاتەدا، کە گەیشتبووە ئاستی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی سەرەتایی وەک خۆراکی یاریزانە سەرەکییەکان.
کاریگەری و گۆڕانکارییەکان
نووسهر له كتێبهكه ئاماژه بهوهدهكات، سەرسوڕمانی لیڤاندۆڤسكی، تەنیا کاردانەوەیەکی بێدەنگ و پرسیارکردن بووە نەک تووڕەبوون، بووەتە هۆی ئەوەی کارگێڕی یانەکە بە خێرایی ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن.
دوای ئەم رووداوە، یانەی بارسێلۆنا بژاردەکانی گۆشت و ماسی لە لیستی خواردنی یاریزاناندا باشتر کردووە و جارێکی تر له لیستی خواردنهكان زیادكراوهتهوه، بەتایبەتی بۆ یاریزانە سەرەکییەکان وەک لیڤاندۆڤسكی، کە زۆر گرنگی بە کوالیتی و جۆری پرۆتینەکانی ژەمەکانی دەدات
ئەم چیرۆکە تەنیا باس لە کێشەیەکی بچووکی خۆراک ناکات، بەڵکو وەک بەڵگەیەکی دیکە بۆ ئەو دۆخە داراییە سەختە دەبینرێت کە یانەی بارسێلۆنا لە ماوەی گواستنەوەی لیڤاندۆڤسكیدا تێیپەڕاندووە.



