Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

چێڵسی تەنها لە بارسێلۆنای نەبردەوە، مێژوویشی لەسەر تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی وانەیەکەی مێژووی دا بە بارسێلۆنا و بە ئاست و ئەنجامیش 3-0 ستامفۆردبریجی لە میوانەکەی کرد بە دۆزەخ. ئەوەش لە میانی هەفتەی پێنجەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ.

دۆخی بارسا لە چامیۆنزلیگ پێش ئەم یارییەش هەر باش نەبوو، تیمەکەی ئێنزۆ مارێسکا سەرکەوتن بەسەر کوڕانی هانزی فلیک و مێژوویەکی گەورەیان بۆ خۆیان تۆمارکرد.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، بەو بردنەوەیەی سێ گۆڵی بێ وەڵام، بلووز توانی گەورەترین سەرکەوتن بەسەر رکابەرە کاتالوونیەکەی بنووسێتەوە لە مێژووی رووبەڕووبوونەوەکانیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، یانە لەندەنیەکە وەک سێیەمین یانە ناوی چووەپاڵ بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان کە تاکەن تیمی ئەوروپان پێنج جار لە بلاوگرانایان بردبێتەوە لەو پاڵەوانێتیە گەورەیە.

 

بەو بردنەوەیە، چێڵسی بە 10 خاڵەوە خۆی گەیاندە پلەی پێنجەم و بارسێلۆناش تەنها 7 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی دەیەم دەبینرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button