Loading...
ئیسپانیایاریگا

ئەستێرە دڵخوازەکەی ئاڵۆنسۆ و یاریزانە پێکراوەکانی ریال مەدرید گەڕانەوە

ئالابا جارێکی دیکە تووشی پێکان بووەوە!

Yariga App

یاریگا –

ئۆرێلیەن چوامینی، لە دوای دابڕانێک بەهۆی پێکانەوە جارێکی دیکە پەیوەندی بە مەشقە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی کردەوە.

ئەمڕۆ، لە ناوەندی وەرزشی ڤالدێبێباس بۆ ئامادەکارییەکانی رووبەڕووبوونەوەی ئێلچێ، یانەی ریال مەدرید دوا مەشق و راهێنانی کرد و هەموو یاریزانە نێو دەوڵەتییەکانی یانەکەش بە بێ هیچ کێشەو پێکانیک گەڕانەوە. هەموویان بە شێوەیەکی ئاسایی مەشق و راهێنانیان دەکرد، جگە لە دەیڤید ئالابا کە بەهۆی هەوکردنی ماسولکەکانییەوە نەیتوانی راهێنان بکات.

هەواڵی گەورەی راهێنانەکان لەسەر چوامینی بوو کە لەگەڵ یاریزانەکانی دیکە ئەمڕۆ و دوێنێ مەشقی کرد و پێشبینی دەکرێت لە پێکهاتەی یارییەکەی بەرامبەر ئێلچێدا ئامادەبێت. فێدریکۆ ڤالڤێردی و تیبۆ کۆرتوا کە لە کۆتا خولەکدا لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان گەشتیان نەکرد ئەمڕۆ بەبێ هیچ کێشەیەک راهێنانیان کرد.

کیلیان ئێمباپێ، دوای ئەوەی دوو گۆڵی بۆ فەرەنسا تۆمارکرد،زوو گەڕایەوە مەدرید، هەروەها دۆخێکی هاوشێوەی هەیە. لەلایەکی دیکەوە دانی کارڤاخال و ئیدەر میلیتاو و فرانکۆ ماستانتانۆ بەردەوامن لە چارەسەر وەرگرتن و بەدڵنیاییەوە لە یاری داهاتوودا بەشداری ناکەن.

لە هەواڵێکی دڵخۆشکەری دیکە بۆ هاندەرانی ریال مەدرید، ئانتۆنیۆ رودیگەر گەڕایەوە و ئەمڕۆ لە ناوەندی وەرزشی ڤاڵدێبیباس راهێنانی کرد. بەرگریکارە ئەڵمانیەکە مەشقەکانی ناو هۆڵ و یاریگای بەیەکەوە کرد. توانی بەشێکی راهێنانەکان شانبەشانی هاوڕێکانی تەواو بکات، مەشقەکانی ئەم هەفتەیەش هەڵسەنگاندنی چانسی گەڕانەوەی یاریزانەکە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button