میونشن چۆن وەڵامی گرنگیپێدانی بارسێلۆنا بە کەین دەداتەوە؟
رۆمانۆ زانیاری نوێی لایە

یاریگا –
بارسێلۆنا هەموو هەوڵەکانی بۆ یەکلاییکردنەوەی شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی چڕکردووەتەوە و خەریکە ناسنامەکەی یەکلاییدەکاتەوە.
لە ماوەی رابردوودا ناوی چەندین هێرشبەر بە بارسا بەسترایەوە، بەڵام هاری کەین، ئەستێرەی بایرن میونشن لەسەرووی هەموو بەربژێرەکانەوە دێت و میدیاکانی کاتالوونیا راپۆرتی جیاوازیان لەسەر کردووە.
تاوەکو ئێستا بایرن میونشن بێدەنگی نواندووە، بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ناوداری مێرکاتۆی یاریزانان روونیکردووەتەوە، میونشن دەیەوێت گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ کەین دەستپێبکات.
Harry Kane is fully focused on Bayern and very happy at the club. There will be talks over a new contract, so before mentioning any other clubs, the negotiations with Bayern first have to take place. At this stage, it’s early to mention Barcelona or any other clubs. Kane is… pic.twitter.com/A6fgQ4WY7J
— Bayern & Germany (@iMiaSanMia) November 21, 2025
رۆمانۆ روونیکردووەتەوە، کەین سەرنجی تەواوی لەسەر کاروانەکەی لەگەڵ میونشن داناوە و هەست بە خۆشییەکی تەواو دەکات.
تاوەکو ئێستا هیچ پەیوەندییەکی فەرمی راستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ لە نێوان بارسا و کەین رووینەداوە، چونکە هێرشبەرە ئینگلیزییەکە سەرنجی تەواوی لەسەر ئەم وەرزە داناوە و دەیەوێت چامپیۆنزلیگ بباتەوە.
کەین لەم وەرزەدا 23 گۆڵی لە 17 یاریدا کردووە، ئەمەش بارسێلۆنای تەواوی شەیدای گواستنەوەی کردووە، تاوەکو ببێتە شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی، چونکە گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.



