Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

گەڕانەوەی بۆ مەدرید؛ بەڕێوەبەری کارەکانی حەکیمی نهێنییەکی هەستیار ئاشکرا دەکات

قسەی بۆ کەناڵی Mediasetی ئیتاڵی کردووە

Yariga App

یاریگا –

دەنگۆی گەڕانەوەی ئەشڕەف حەکیمی، ئەستێرەی مەغریبی بۆ ریال مەدرید بووەتەوە باس و خواسی رۆژ.

ئالێخاندرۆ کامانۆ، بەڕێوەبەری کارەکانی حەکیمی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی Mediasetی ئیتاڵی روونیکردەوە، ریال مەدرید بەردەوام ماڵی حەکیمییە؛

با پێتان بڵێم، ریال مەدرید بەردەوام وەکو ماڵی حەکیمی دەمێنێتەوە.

ئێستا حەکیمی لە پاریس سانجێرمان دڵخۆشە و گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2029 بەسەردەچێت، لە تۆپی پێدا هیچ شتێک مەحاڵ نییە و ریال مەدرید ماڵی حەکیمییە.

حەکیمی لە تەمەنی لاویدا لە ریال مەدرید بووە، بەڵام سەرنجی تەواوی ئێستای حەکیمی چاکبوونەوەی پێکانەکەیەتی.

حەکیمی لە مەدرید چۆن بوو؟

حەکیمی تەمەن 27 ساڵان، بەرهەمی تیمی تازە پێگەیشتووانی ریال مەدریدە و لە سەردەمی زینەدین زیدان لە ساڵی 2016 بۆ تیمی یەکەم سەرخرا، بەڵام بەهۆی ئاست بەرزی ئەوکاتەی دانی کارڤاخال، نەیتوانی شوێنێکی سەرەکی بەدەستبهێنێت.

حەکیمی لەو ماوەیەدا تەنیا 17 یاریی کرد و خاوەنی دوو گۆڵ بوو. ئەستێرەکە مەغریبییەکە لەگەڵ ریال مەدرید چامپیۆنزلیگ، سوپەری ئیسپانیا و ئەوروپا و مۆندیالی یانەکانی بردەوە.

حەکیمی لە دایکبووی مەدریدە و دوای تەواوبوونی وەرز، بە خواستن پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند کرد و دواتر ئینتەر میلان و پاشانیش پاریس سانجێرمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button