
یاریگا –
بەهۆی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی عەرەب، گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دوادەخرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەشێوەیەکی رایگەیاند بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق بۆ بۆ جامی عەرەب ئامادە دەکات، یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکان بۆ کاتێکی دیکە دوادەخرێن، کە بڕیاربوو یارییەکانی ئەو گەڕە لە 28ـی نۆڤێمبەری 2025 بەڕێوەبچن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، یارییەکانی قۆناخی 16ـی جامی عێراق لەکاتی خۆی بەڕێوەدەچێت کە بەمزووانە کاتەکەی دیاری دەکەن، گەڕی هەشتەمی خولەکەش دوای کۆتاییهاتنی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق دەستپێدەکاتەوە.