Loading...
ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا دانیپێدانا؛گواردیۆلا ھەموو شتێکی فێرکردم

کارکردن لەگەڵ گواردیۆلا باشترین بڕیاری ژیانم بوو

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا، راھێنەری ئارسیناڵ، ھۆکاری سەرکەوتنەکانی لەگەڵ یانەکەدا بۆ پێپ گواردیۆلا، دەگەڕێنێتەوە و باسی یەکەم دیداری خۆی لەگەڵ ئەو راھێنەرە دەکات کاتێک تەمەنی تەنیا 15ساڵ بووە.

ئارتێتا دوای وازھێنانی لە یاریکردن لە ساڵی 2016، بووه‌ یاریدەدەری گواردیۆلا لە یانەی مانچێستەر سیتی کاری کرد، پێش ئەوەی لە کانوونی یەکەمی 2019 وەک راھێنەری ئارسیناڵ دەستبەکار بێت.

پەیوەندییە له‌ مێژیینه‌كه‌ی نێوان ئارتێتا و گواردیۆلا

پەیوەندی نێوان ئەم دوو ڕاھێنەرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1997، کاتێک ئارتێتا پەیوەندیی بە ئەکادیمیای بارسێلۆنا، لاماسیا کرد. لەو کاتەدا، گواردیۆلا یاریزانێکی سەرەکی تیمی یەکەمی بارسێلۆنا بوو، ئارتێتا دوو ساڵی لە سیستەمی لاوانی یانەکەدا بەسەر برد و دواتر بۆ ماوەی سێ ساڵ (1999-2002) بۆ تیمی دووەمی بارسێلۆنا یاریی کرد.

دوای ئەوە، ئارتێتا بۆ یانەکانی وەک رێنجەرز، ریاڵ سۆسیداد، ئێڤەرتن و ئارسیناڵ یاریی کرد، تاوه‌كو لە ساڵی 2016 جارێکی تر لەگەڵ پاڵەوانی منداڵیی خۆی یەکی گرتەوە، بەڵام ئەمجارە وەک راھێنەر. ئەو دووانە پێکەوە چەندین نازناویان لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەدەستھێنا، لەوانە دوو نازناوی پرێمەرلیگ و جامی یەکێتیی ئینگلتەرا.

گواردیۆلا پاڵەوانی من بوو وەک یاریزان

ئارتێتا لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرتس سەبارەت بە کاریگەریی گواردیۆلا له‌سه‌ر كاروانی وه‌رزشی ئه‌و گوتی،

“کەسێک بوو کە لە تەمەنی 15ساڵیدا ناسیم، وەک یاریزان پاڵەوانی من بوو، لە کۆتاییدا پێکەوە کارمان کرد و یەکێک لە باشترین قۆناخەکانی ژیانممان بەسەر برد، جارێکی تر دەیڵێمەوە، ئەگەر من ئەمڕۆ لەسەر ئەم کورسییە دانیشتووم وه‌ك راهێنه‌ری ئارسیناڵ ئەوا بەشێکی گەورەی بۆ فه‌زڵی ئەو دەگەڕێتەوە.

کاتێک پرسیاری لێکرا بۆچی بڕیاریتدا بچێتە مانچێستەر سیتی و لەگەڵ گواردیۆلا کار بکه‌یت، ئارتێتا گوتی،

“لەوانەیە لەبەر ئەوەی لە رووی فەلسەفەی یاریکردن و شێوازی فێرکردنمانەوە لە بارسێلۆنا لێک نزیک بووین، ھەروەھا پێموابوو کارێکی دروستە کە لە یانەکەم بچمە دەرەوە، بۆ ئەوەی لە کەسانی ترەوە فێر بم و ئەزموونی جیاواز تاقی بکەمەوە. گواردیۆلا بژاردەی پێدام کە بەبێ ئەوەی ھیچ ئەزموونێکی راھێنەرایەتیم ھەبێت، راستەوخۆ بچمە ناو ستافەکەیەوە، ئەمە یەکێک بوو لە باشترین بڕیارەکانی ژیانم.”

رکابەری نێوان مامۆستا و قوتابی لە پرێمەرلیگ

دوای وەرزێکی بێ نازناو لە وەرزی رابردوودا، مانچێستەر سیتی بە سەرکردایەتی گواردیۆلا گەڕاوەتەوە و لە وەرزی 2025-2026 رووبەڕووی رکابەرییەکی سەخت بووەتەوە لەگەڵ ئارسیناڵەکەی ئارتێتا لە پێشبڕکێی بەدەستھێنانی نازناوی پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button