Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لە ترسی گەورەکان؛ یانەیەکی پرێمەرلیگ سەری ساڵ گێی دەگوازێتەوە

چوونە دەرەوەی کۆناتێ نزیکبووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی گەورەی ئەوروپا خۆیان بۆ گواستنەوەی ماڕک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس ئامادەکردووە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس دووپاتیدەکاتەوە، کریستال پاڵاس پێیوایە، لیڤەرپوول تاکە یانەیە بەجیددی کار لەسەر گواستنەوەی گێی لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو دەکات.

یانە گەورەکانی ئەوروپا گرنگییان بە پاڵاس داوە، بەڵام زۆربەیان دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوو و دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی باشووری لەندەن، گێی بگوازنەوە، بەڵام لیڤەرپوول پلانێکی جیاوازی هەیە و دەیەوێت درێژە بە چیرۆکی گواستنەوەکەی نەدرێت.

لیڤەرپوول لەدوا رۆژی گواستنەوەکاندا، نەیتوانی گێی بگوازێتەوە، سەرەڕای ئەوەی پاڵاس بە ئۆفەری 35 ملیۆن پاوەندی رازیبوو، کەچی ئۆلیڤەر گلاسنەر، راهێنەری پاڵاس رەتیکردەوە دەستبەرداری ببێت و هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی کرد.

لیڤەرپوول نایەوێت چیدیکە گواستنەوەی گێی دوابخات، چونکە لە هاوینی ترسی لە گواستنەوەی هەریەکە لە ڤیرجیڵ ڤان دایک و ئیبراهیما کۆناتێ هەیە.

گرێبەستی کۆناتێ لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت و ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button