
یاریگا –
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوپاسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات کە سەردانی کۆشکی سپی کردووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگالی بۆ یەکەمجار سەردانی کۆشکی سپی کرد و لە ئێوارە خوانێک ئامادەبوو، کە چەندین کەسایەتی ناوداری جیهان لە ئێوارە خوانەکە بەشداربوون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئێوارە خوانەکە بەتایبەتی سوپاسی ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کرد، ئاشکرایکرد کە کوڕەکەی هەوادارێکی گەورەی ئەفسانە پۆرتوگالییەکەیە.

کوڕەکەم هەوادارێکی گەورەی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە، رۆناڵدۆ لە هەرکوێ بێت، ئێمە رۆناڵدۆین، بارۆن (تڕەمپ) چاوی پێکەوت و پێموایە ئێستا زیاتر رێز لە باوکی (خۆی) دەگرێت، هەر لەبەر ئەوەی بە یەکتریم ناساندن، سوپاسی هەردووکتان (رۆناڵدۆ و جۆرجینا) دەکەم کە لێرەن، زۆر سوپاس و شەڕەفێکی گەورەیە.
هاوکات جیا لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفاش بەشداریی ئێوارە خوانەکەی کرد و لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئیڵۆن مەسک، سەرمایەداری ناودار سێڵفییەکیان چرکاند.




