Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چاڤی گڕ له‌ په‌یوه‌ندی نێوان لاپۆرتا و ڤیكتۆ فۆنت به‌رده‌دات

چاڤی پاڵپشتی رکابەری لاپۆرتا دەکات

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی  لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا پشتگیری لە ڤیکتۆر فۆنت کرد و  ناکۆکی خۆی لەگەڵ سەرۆکی ئێستای یانەکەی دەربڕی.

ئەم پشتگیرییە رەنگدانەوەی دابەشبوونێکی بەرچاوە لەناو بارسێلۆنا، چونکە چەندین کەسایەتی دیاری یانەکە پەیوەندییان پێوەکردووە، ئەمەش گرژییەکانی نێوان فۆنت و لاپۆرتا زیاتر پەرەپێدەدات.

چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنا بەشداری لە پێشکەشکردنی پلاتفۆرمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڤیکتۆر فۆنت کرد.


پێشتر ناوی چاڤی پەیوەست بوو بە پرۆژەکەی فۆنتەوە، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، راهێنەر بڕیاریدا خۆی لە هەردوولا دوور بخاتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەگەری ڕاهێنەرایەتی تیپەکە، کە دواتر هاتە ئاراوە.

چاڤی بڕیاریدا بە بەشداریکردن لە پێشکەشکردنی پلاتفۆرمەکە بە فەرمی پشتگیری خۆی بۆ ڤیکتۆر فۆنت ڕابگەیەنێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردەوە، هەڵوێستی چاڤی پەیامێکی روونە کە رەنگدانەوەی ناکۆکی قووڵی لەگەڵ لاپۆرتای سەرۆکی ئێستای یانه‌كه‌.

لە کۆتایی وەرزی 2023-2024، لاپۆرتا بڕیاریدا چاڤی وه‌ك راهێنه‌ر كۆتایی به‌ ئه‌ركه‌كه‌ی بهێنیت دوای ئه‌وه‌ی له‌و وه‌رزه‌ نه‌یانتوانی هیچ نازناوێك به‌ده‌ست بهێنن.

بڕیارەکەی چاڤی تیشکی خستە سەر ئەو دابەشبوونە بەرچاوەی لەنێو یانە کاتالۆنییەکە هەیە، گرژیەکان لەنێوان کەمپی لاپۆرتا و کەمپی فۆنت پەرەی سەند.

چاڤی لە نێو لایەنگراندا تەنیا نەبوو. ژمارەیەک کەسایەتی دیاری بارسێلۆنا پشتیوانی خۆیان بۆ ڤیکتۆر فۆنت راگەیاند، لەنێویاندا خامێ گواردیۆلا سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئابوری یانەی بارسێلۆنا.

هەروەها فۆنت پشتگیری لەلایەن ئیڤاریست مۆرتای ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی و فێران لۆپێز بەرپرسی پێشووی پڕۆژەی ئیسپانی بارسا وەرگرت.

جگه‌ له‌وه‌ش  پشتگیری لە سەرۆکی پێشووی ئاسایش، خوانما تاپیرۆ و بەڕێوەبەری پێشووی تەکنەلۆژیا، جۆردی ئێم به‌ده‌ستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button