
یاریگا –
نێیمار دا سیلڤا لەگەڵ ئەوەی هەر لەسەرەتای دەرکەوتنیدا بە منداڵیی لەگەڵ یانەی سانتۆس خۆی وەک خاوەن بەهرە و هونەرێکی ناوازە ناساند، بەڵام زۆرجاریش بووەتەجێی رەخنە بەهۆی زیادەڕۆییکردن لە جووڵە و نمایشی ناپێویست تەنانە لە ساتە هەستیارەکانی تیمەکەشیدا.
لە نوێترین جووڵەشیدا لە یاریی دوێنێی سانتۆس لەگەڵ پاڵمێراس لە خولی بەڕازیلی، سەرەڕای ئەوەی دۆخی یانەکەی ئێجگرار خراپە و سنووری ناوچەکانی دابەزینە، بەڵام نێیمار لە جووڵەیەکی ناپێویستدا تۆپێکی ئاسانی دابەدەستی یاریزانانی پاڵمێراسەوە.
🚨 SAD WATCH! 😶
Neymar just doesn’t have it anymore. 🇧🇷
🎥 @ataquevideo pic.twitter.com/Jby74Nqgc6
— Polymarket FC (@PolymarketFC) November 17, 2025
ئەگەرچی سانتۆس لە خولەکی 1+90 گۆڵی بۆ بردنەوەی 3 خاڵی یاریەکە تۆمارکرد، بەڵام یانەکە هێشتا مەترسی دابەزینی بۆ خولی پلە خوارتر لەسەرە. بەوپێیەی ئێستا خولی بەڕازیلی تەنها 5 هەفتەی ماوە و، تیمەکەی نێیماریش تەنها خاڵێک لەناوچەی دابەزین دوورن.



