Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ وادەی گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو راگەیەندرا

بارسا دەگەڕێتەوە ماڵە گەورەكەی

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رایگەیاند یاریی داهاتووی یانەكەیان لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو بەڕێوەدەچێت.

وابڕیارە 22 مانگ بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئاتلێتیک بیلباو بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 13 لالیگای ئیسپانیا.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، یاریی داهاتوویان بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو بەڕێوەدەچێت.

بۆ یارییەكەی بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو 45401 هەزار هاندەر لە یاریگا ئامادەدەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button