تاوەکو ئێستا چەند هەڵبژاردە گەیشتوونەتە مۆندیالی 2026؟
هێشتا ململانێ لەسەر 16 بلیتی دیکە ماوە

یاریگا –
هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال و نەرویج خۆیان گەیاندە نێو بەلەمی گەیشتووان بە مۆندیالی 2026 و ژمارەی هەڵبژاردەکان بۆ 32 بەرزبووەوە.
پۆرتوگال 9-1 لە ئەرمینیای بردەوە و پێشەنگایەتی کۆمەڵەی شەشەمی مسۆگەر کرد، هەروەها نەرویج 4-1 لە ئیتاڵیای بردەوە و پێشەنگایەتی کۆمەڵەی نۆیەمی یەکلاییکردەوە.
هاوتیمەکانی ئێرلینگ هالاند، یەکەمجارە لەدوای مۆندیالی 1998 بەشداری مۆندیال دەکەنەوە.
لیستی هەڵبژاردە گەیشتووەکانی مۆندیالی 2026
وڵاتانی میواندار: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا – کەنەدا – مەکسیک
ئەوروپا: ئینگلتەرا – فەڕەنسا – کڕواتیا – پۆرتوگال – نەرویج
ئاسیا: ئوردن – ئوسترالیا – ئێران – ژاپۆن – کۆریای باشوور – ئوزباکستان – قەتەڕ – سعوودیە
ئەمریکای باشوور: ئەرجەنتین – بەڕازیل – کۆڵۆمبیا – ئێکوادۆر – پاراگوای – ئوروگوای
ئەفریقا: میسڕ – جەزائیر – مەغریب – توونس – گانا – کەیپ ڤێرد – ئەفریقای باشوور – سێنیگال – کۆتدیڤوار
ئۆقیانۆس: نیوزیلاند



