Loading...
گرنگترینمۆندیالی 2026

رۆناڵدۆ هەڕەشەی بەشداری نەکردنی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیال لەسەرە

یەکێتیی تۆپی پێی پۆرتوگال جمووجۆڵەکانی دەستپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی پۆرتوگال بەنیازە تانە لە بڕیاری دەرکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە کارتی سوور بدات، تاوەکو ئەستێرەکەی لە سزای راگرتنی سێ یاریی رزگار بکات.

ئەستێرەی نەسڕ بۆ یەکەمین جار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە کارتی سوور دەرکرا، دوای ئەوەی ئاینیشکی بەر دارا ئۆشێ، بەرگریکاری ئایرلاند کەوت، ئەمیش لەدرێژەی یارییەکانی گەڕی پێشکۆتایی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026.

بەگوێرەی بەندی یەکەمی ماددەی 14ی یاسای تەمبێکردنی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’، هەر یاریزانێک هەڵسوکەوتێکی دوژمنکارانەی وەکو بەکارهێنانی ئاینیشک، مست، شەق، گازکردن یان تفکردن بکات، ئەوا بەلانی کەمەوە بۆ سێ یاریی سزا دەدرێت.

ئەگەر فیفا بەگوێرەی ماددەکە مامەڵە بکات، ئەوا رۆناڵدۆ سزایەکی توندی بەسەردا دەسەپێندرێت و بەمەش لەوانەیە لە دوو یاریی سەرەتای قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 داببڕێت، هەرچەندە پۆرتوگال گەیشتنی بە مۆندیالی مسۆگەر نەکردووە و یارییەکی چارەنووسسازی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرمینیا ماوە.

پۆرتوگال بیانوو بۆ رۆنالدۆ دەهێنێتەوە

ئاژانسی LUSAی پۆرتوگالی بڵاویکردووەتەوە، یەکێتیی تۆپی پێی پۆرتوگال بە پشتبەستن بە سێ خاڵ، هەوڵی دوورخستنەوەی سزاکە لەسەر رۆناڵدۆ دەدات و خاڵی سەرەکییان، وەرنەگرتنی هیچ کارتێکی سوورە لە کاروانی نێودەوڵەتیدا.

بیانووێکی دیکەی یەکێتیی تۆپی پێی پۆرتوگالی بریتییە لە، هەڵسوکەوتی بەرگریکاری ئایرلاند، کە رۆناڵدۆ لەنێو ناوچەی سزا دنەدا و رێگری لە جووڵەی ئەستێرەکە کرد و چەندینجار ئەم دیمەنە لە یارییەکەدا دووبارەبووەوە.

هەروەها پۆرتوگال، هێمیر هالگریمسن، راهێنەری ئایرلاند بە دروستکردنی کەشێکی دوژمنکارانە لە دژی رۆناڵدۆ دروستکردبوو، ئەمەش کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوان هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button