
یاریگا –
ئەمڕۆ لە كۆتا یاریی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی پۆرتوگال میوانداری هەڵبژاردەی ئەرمینیا دەكات.
وا بریارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان پۆرتوگال لە یاریگای دراگاوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەرمینیا بكات، لە میانی یارییەكانی گەری شەشەمی قۆناخی كۆتایی گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یاریی بەرامبەر ئەرمینیا پێوویستی بە بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی راستەوخۆ بلیتێكی یارییەكانی مۆندیالی 2026 بەدەستبهێنێت.
لەم قۆناخی پاڵاوتنەدا پۆرتوگال پێنج یاریی كردووە لە سێ یاریی براوە بووە یارییەک یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی شەشەم دێت.
لە بەرامبەردا ئەرمینیا هەموو هیوایەكی لەدەستداوە و لە پێنج یارییدا تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و چوار یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی كۆتایی كۆمەڵەكەی دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لە یاریی رابردوویان بەرامبەر ئێرلەندا كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاپتن و سەركردەی پۆرتوگالییەكان بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا و ناتوانێت بەشداری یارییەكەی ئەمڕۆ بەرامبەر ئەرمینیا بكات.
هەروەها پێدرۆ نیتۆ و نونۆ مێندێس بەهۆی پێكانەوە ناتوانن بەشداری بكەن.
ئەرمینیا بە تەواوی یاریزانەكانی بۆ رووبەرووبوونەوەی پۆرتوگال ئامادەیە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆرتوگال
كۆستا
كانسێلۆ، سێلڤا، دیاس، دالۆت
ڤیتینیا، نێڤێس، روبن نێڤێس
برۆنۆ، رامۆس، لیاو
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرمینیا
هێنری
پیلۆیان، مورادیان، مكرچیان، تیكنیزیان
هۆڤانیسیان، مورادیان، سێرۆبیان
سێڤیكیان، رانۆس، شۆگۆیان



