
یاریگا –
لە ئەنجامی یارییە دۆستانەکەی نێوان هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و سەنیگال کە 2-0 بۆ سامبا تەواوبوو، هەواڵی ناخۆشی تێدابوو بۆ هەردوو یانەی ئارسیاڵ و تۆتنهام.
23ی ئەم مانگە لەدوای پشووە نێودەوڵەتیەکان، لە یاریی لووتکەی هەفتەی 12ی پرێمەرلیگ ئارسیناڵی پێشەنگ میوانداریی تۆتنهامی پلەی پێنجەم دەکات.
پێش رووبەڕوونەوەکەیان کە بە دێربی باکووری لەندەن ناسراوە و کێبڕکێیەکی مێژوویی لەنێوانیاندا هەیە، هەردوو یانە دوو یاریزانی گرنگیان تووشی پێکان هاتن لە دۆستانەکەی نێوان بەڕازیل و سەنیگال.
لە ریزەکانی سێلیساو گابریێل ماگالاش بەهۆی پێکان لە ماسوولەکانیدا و، لە ریزەکانی شێرەکانی تێرانگا پاپێ سار هەر بەهۆی پێکان، نەیانتوانی یارییەکە تەواوبکەن.
Arsenal defender Gabriel has been forced off with a muscular injury whilst playing for Brazil against Senegal at the Emirates Stadium 🚨
Spurs midfielder Pape Matar Sarr was also substituted at the beginning of the second half with an apparent injury ⚪ pic.twitter.com/7CC89oopa7
— Sky Sports News (@SkySportsNews) November 15, 2025



