Loading...
ئاسیاعێراقمۆندیالی 2026

هێرشبەرێکی دیکە بۆ هەڵبژاردەی عێڕاق زیاد کرا

لە شەش یاریی تەنها دوو گۆڵی تۆمار کردووە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق هێرشبەرێکی قوەجەوییەی بانگهێشتکرد بۆ ریزی هەڵبژاردەکە و لە شەش یاریی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دوو گۆڵی تۆمار کردووە.

دوای پێکانی عەلی حەمادی، هێرشبەری هەڵبژاردەی عێڕاق و خاوەن تاکە گۆڵی یارییەکەی بەرامبەر ئیماڕات، گڕاهام ئاڕنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق بۆ یاریی گەڕانەوە دوو هێرشبەری دیکەی بۆ ریزی هەڵبژاردەکەی زیاد کردووە.

عەماڕ موحسین، یاریزانی هیلسنگبوڕگی سویدی لە شوێنی یاریزانی پێکراو عەلی حەمادی بانگهێشتکرا، ئەمڕۆش لە سەر داوای گراهام ئاڕنۆڵد، بانگهێشتی محەمەد جەوادی تەمەن 29 ساڵ هێرشبەری یانەی قوەجەوییە کرا، هێرشبەرەکەی جەوییە لە شەش یاریی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دوو گۆڵی تۆمار کردووە، پێشووتریش بۆ یانەکانی تەڵەبە و زاخۆ یاریی کردووە.

سێ شەممە ( 18ـی نۆڤێمبەری 2025 ) لە یاریی گەڕانەوەی پاشکۆی پاڵاوتنی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026، هەڵبژاردەی عێڕاق لە یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتی رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیماڕات دەبێتەوە کە لە یاریی چوون هەردوو هەڵبژاردە 1 _ 1 یەکسان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button