Loading...
عێراقکوردستان

راهێنەرێکی پێشووی زاخۆ ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی قەتەڕی وەرگرت

تەڵال بلووشی بووە راهێنەری خوڕی قەتەڕی

Yariga App

یاریگا –

بە فەرمی یانەی خوڕی قەتەڕی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکەی بە تەڵال بلووشی راهێنەری پێشووی تەڵەبە سپارد.

لە پێگەی فەرمی یانەی خوڕی قەتەڕیدا هاتووە، تەڵال بلووشی بە شێوەیەکی فەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکەی پێدراوە، خوڕ لە خولی پلە دووی قەتەڕ یاریی دەکات و لە پێنج یارییدا تەنها سێ خاڵی هەیە و لە ریزبەندی حەفتەم و پێش کۆتایی خولەکە دێت.

چەند رۆژێکە تەڵال بە هۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانی ریزی تەڵەبەی جێهێشتوو  نەگەڕایەوە بۆ راهێنەرایتکردنی تیپەکە، راهێنەرە قەتەڕیەکە ماوەی دوو مانگ مووچە و پێشەکی گرێبەستەکەی دوا کەوت و بڕیاریدا لە ئەگەری چارەسەرکردنی کێشەکانیشی ناگەڕێتەوە بۆ یانەی تەڵەبه.

تەڵال بلووشی، ماوەی وەرز و نیوێک راهێنەرایەتی زاخۆی کرد، لە وەرزی رابردووش تایبەت لە ناوەڕاستی قۆناخی دووەم بە هۆی چەند ئەنجامێکی خراپ دەستی لە ئەرکی راهێنەرایەتی زاخۆ کشاندەوە.

سەرەتای ئەم وەرزەش بە گرێبەستێک ئەرکی راهێنەرایەتی تەڵەبەی وەرگرت، دوای شەش گەڕ لە یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و بە هۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانی ریزی تیپەکەی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button