Loading...
ئه‌مریکائه‌وروپا

سۆن دەگەڕێتەوە ئەوڕوپا؟ خۆی وەڵام دەداتەوە

لە ئەمریکا دڵخۆشم...

Yariga App

یاریگا –

سۆن هیونگ مین، هێرشبەری کۆری دەنگۆکانی گەڕانەوەی بۆ خولەکانی ئەوڕوپا رەتدەکاتەوە.

سۆن، کە لە مانگی ئابی 2025، لە دوای 10 ساڵ تۆتنهامی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی لۆس ئانجلێسەوە کرد، ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەو دەنگۆیانەی لەبارەی داهاتوویەوە دەکرێن، دەربڕی. یاریزانەکە لە دوایین چاوپێکەوتنیدا لەبارەی گەڕانەوەی بۆ ئەوڕوپا گوتی:

هەرگیز لەگەڵ هیچ یانەیەک قسەم لەسەر گواستنەوەی زستانە نەکردووە، ئەم قسەیە لە بنەڕەتدا هەڵەیە، بۆ من رێزگرتن لە یانەکەم و بەخشینی هەموو توانام لە هەر شوێنێک یاری بکەم گرنگترین شتە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

من لەم زستانەدا یان لە هەر کاتێکی دیکەدا، تا لێرەم تا ئەو کاتەی ئەم لۆگۆیەم لەبەر بێت یانەی لۆس ئانجلێس جێناهێڵم. رێزێکی زۆرم بۆ یانەکە هەیە و شتێکیش بە ناوی خواستن یان رۆشتن نییە.

ئەم کاردانەوەی هێرشبەرە کۆرییەکە لەکاتێکدا بوو کە میدیاکان لەماوەی رابردوودا دەنگۆی گەڕانەوەی سۆنیان بۆ ئەوڕوپا بڵاودەکردەوە و هاندەرانی یانە ئەمریکییەکەیان نیگەران کردبوو. سۆن تاوەکوو ئێستا بەشداری 12 یاریی فەرمی بە جلی یانە نوێیەکەیەوە کردووە و خاوەنی 10 گۆڵ و دوو ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button