Loading...
ئینگلتەرا

تۆتنهام دوو شوێنگرەوەی ئەگەری بۆ کۆڵۆ موانی دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام دوو هێرشبەری یۆڤێنتۆس وەک بژاردەی ئەگەری لە گواستنەوەی مانگی یەکدا دەکاتە ئامانج، دوای ئەوەی راندال کۆلۆ موانی بەهۆی پێکانەوە ماوەیەک لە یارییکردن دادەبڕێت.

کۆڵۆ موانی لە یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد تووشی شکانی چەناگەی بوو، کە بۆ ماوەی هەشت هەفتە ناتوانێت بەشداری یارییەکانی سپێرز بکات، ئەمەش دەتوانێت یانەکەی باکووری لەندەن والێبکات چاودێری بازاڕی گواستنەوە بکەن.

یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە لە دوو مانگی سەرەتای ئەم وەرزی پرێمەرلیگدا نەیتوانی بەشداری بکات، ئاماژەکانی دەرخەری ئەوەن تاوەکوو ساڵی نوێ ناتوانێت بگەڕێتەوە. توتوسپۆڕت بانگەشەی ئەوە دەکات، لەنێو ئەو گومانانەی لەسەر داهاتووی کۆڵۆ موانی هەیە، تۆتنهام لیستی بژاردەکانی هێرشبەری ناوەڕاستی داڕشتووە کە دوو هێرشبەری یوڤێننتۆسی تێدایە.

تۆتنهام گرنگی بە دوسان ڤلاهۆڤیچ و جۆناسان دەیڤد دەدات

سەرەتای ئەم مانگە تۆتنهام پەیوەندی بە دوسان ڤلاهۆڤیچ کردبوو، خواستی خۆیان بۆ گواستنەوەی لە زستاندا بۆ دەربڕیبوو. گرێبەستی هێرشبەرە سڕبییە تەمەن 25 ساڵەکە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە مانگی یەک دەتوانێت کۆتا دەرفەت بێت بۆ یانەکەی تاوەکوو لە گواستنەوەی پارەیەک قازانج بکات. شایەنی باسە جیا لە تۆتنهام بایرن میونشن بە جیددی چاودێری دۆخی ڤلاهۆڤیچ دەکات و ئارەزووی گواستنەوەی لە هاوینی داهاتوو هەیە.

جۆناسان دەیڤدی هاوتیمی ڤلاهۆڤیچیش لەژێر چاودێری تۆتنهامدایە چونکە یانە لەندەنییەکە بەدوای چارەسەرکردنی کێشەکانی هێڵی هێرشبەرییدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button