Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

یامال و رافینیا نین؛ دوو باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا دەستنیشانکران

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بە ئامار هاوکێشەکانی سەلماندووە

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ نزیکبوونەوەی تەواوبوونی چارەکی یەکەمی ئەم وەرزە، ئامارەکانی بارسێلۆنا هەندێک بابەت و وردەکاری شاراوە ئاشکرا دەکەن.

لە 16 یاریی راربدوودا (12 لە لالیگا و چوار لە چامپیۆنزلیگ)، دوو یاریزان هەن کە بەشدارییان لە سەرجەم یارییەکان کردووە، تەنانەت پێشبینی نەدەکرا ئەم دوو یاریزانە خاوەن جێگیرترین ئاستی یانەکە بن.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پێکانی بەردەوامی یاریزانانی هێڵی بەرگری، هانزی فلیک ناچاربوو بە تەواوی پشت بە ئێریک گارسیا ببەستێت. ئەو یاریزانەی لە هاوینی رابردوودا چەند هەنگاوێک لە جێهێشتنی بارسا نزیکبوو.

لەلایەکی دیکەوە، فلیک بە تەواوی پشتی بە مارکوس راشفۆرد بەستووە و بە یەکێک لە کاریگەرترینەکانی پێکهاتەکەی دادەندرێت.

گارسیا؛ وەزیری بەرگرییە

بە تەواوبوونی وەرزی رابردوو، گارسیا بووە یەکێک لە دیارترین یاریزانانی کەتیبەکەی فلیک و لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی نوێش، گرنگی گارسیا لە پێکهاتەی فلیک زیاتربوو، ئێستا وەکو دڵی بەرگریکار ئاستێکی جێگیر پێشکەش دەکات.

گارسیا بە درێژایی یارییەکانی ئەم وەرزە وەکو دڵی بەرگریکار (چەپ و راست)، بەرگریکاری باڵی راست (شوێنگرەوەی کۆندێ)، بەرگریکاری باڵی چەپ (لەناچاری لە یارییەکانی نیوکاسڵ و ریال سۆسیداد).

گارسیا لە کۆی 16 یاریدا 13 یاریی سەرەکی بووە؛ 1211 خوولەک یارییکردووە و خاوەنی یەک گۆڵە، هەروەها هیچ کارتێکی زەردی وەرنەگرتووە.

راشفۆرد؛ سوودمەندی یەکەمی پێکانی رافینیا

رافینیا لە 25ی سێپتێمبەر/ئەیلوولی رابردوو لە یارییەکەی بەرامبەر ریال ئۆڤیێدۆ تووشی پێکان بوو، راشفۆردیش زۆرترین سوودی لەم دۆخە وەرگرتووە.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە سوودی لە ئامادەنەبوونی لامین یامال، فێران تۆرێس و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە کاتی جیاوازدا وەرگرت. راشفۆرد بەشداری لە سەرجەم یارییە فەرمییەکانی ئەم وەرزە کردووە.

راشفۆرد بە حەفت پاسی یەکلاییکەرەوە، باشترین گۆڵدروستکاری لالیگایە.

لە چامپیۆنزلیگدا، راشفۆرد دوو پاسی یەکلاییکەرەوەی داوە، ئێستا خاوەنی زۆرترین ئەسیستە لەسەر ئاستی ئەوروپا. ئەمە جیا لە تۆمارکردنی شەش گۆڵ (دوو لەلالیگا و چوار لە چامپیۆنزلیگ)، بەمەش بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەشداری لە 15 گۆڵدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button