
یاریگا –
چێشتخانەیەکی چینی لە مانچێستەر، ناوی ژەمەخواردنێکی خۆی گۆڕیوە و بازاڕێکی باشی پەیداکردووە.
ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دوای بردنەوەی یارییەکەی بۆڕووسیا دۆرتموند لە چامپیۆنزلیگ، سەردانی چێشتخانەی هەپی سیزن ”Happy Seasons” کرد.
چێشتخانەکە یەکێکە لە بەناوبانگترین چێشتخانە چینییەکانی مانچێستەر و هالاند دوای تەواوبوونی یارییەکە، ژەمێکی گۆشتی برژاوی داواکرد، هەرچەندە بەگوێرەی رێنمایی تەندروستی ستافی پزیشکی یانەکەبێت، ئەم جۆرە ژەمە باشترە رۆژێک دوای یارییەکان بخورێت.

هالاند داوای تێکەڵەیەک لە مراوی برژاو و دوو جۆر لە گۆشتی بەرازی برژاوی کرد. دوای سەردانەکە، خاوەنی چێشتخانە چینییەکە بڕیاریدا ناوی ژەمە خواردنەکە بکاتە هالاند سپێشەڵ (The Haaland Specia).
سورپرایزبوونی کارمەندانی چێشتخانە
کارمەندانی چێشتخانەکە خۆیان وەکو هاندەری سەرسەختی مانچێستەر سیتی دەناسێنن، کاتێک هالاند چووە چێشتخانەکەیان، بڕوایان بە چاوی خۆیان نەدەکرد.

سێشەممەی رابردوو، چێشتخانەکە پۆستێکی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و نووسیبووی؛
هالاند داوای مراوی برژاو و گۆشتی بەرازی برژاوی کردبوو، بۆیە منیش ناوی ژەمە خواردنەکەم کردە ‘The Haaland Special’. ئەگەر داوای بکەیت، هاوشێوەی ژەمەکەی هالاندت بۆ ئامادە دەکرێت.
هالاند لەم وەرزەدا ئاستێکی زۆر بەرز پێشکەش دەکات، تاوەکو ئێستا 22 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە.
هێرشبەرە نەرویجییەکە چەندین نەریتی جیاوازی هەیە، لەوانەیە ژێرئاوکەوتن و راکردن لە ئاوی سارد، جیا لە خواردنی ستەیکی گۆشت لەدوای زۆربەی یارییەکان.



