Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئاس بە تووڕەییەوە لەسەر بڕیارە سەیرەکەی ئاڵۆنسۆ دەتەقێتەوە

ئاس نهێنییە گەورەکە ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

دوای یەکسانبوونی له‌گه‌ڵ رایۆ ڤاییكانۆ لە یاریگای ڤاییکاس ریال مه‌درید دوو یارییه‌ له‌سه‌ر یه‌ك نه‌یتوانیوه‌ گۆڵ بكات و ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌ یانه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی زەنگی مەترسی بۆ ڕیاڵ مەدریدی چاڤی ئاڵۆنسۆ لێدەدات، تیمە شاهانەکە بۆ دووەم یاری لەسەریەک نەیتوانی تۆڕی گۆڵ بهەژێنێت، دیاردەیەک کە لە مانگی ئایاری 2023وه‌  رووینەدابوو، و پرسیارێکی گەورەی خستووەتە ڕوو: ئایا بزوێنەری هێرشبردنی ڕیاڵ مەدرید لەکارکەوتووە؟

ترسی ئالۆنسۆ و بڕیارە سەیرەکە

بەپێی شیکارییەکەی مارکۆ ڕویز لە رۆژنامەی ئاس، یارییەکە هەر لە سەرەتاوە بە بڕیارێکی سەیر دەستی پێکرد، چاڤی ئاڵۆنسۆ، سەرەڕای ئەوەی ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بە تەواوی ئامادە بوو، جارێکی تر فێدێریکۆ ڤالڤێردی لە پۆستی بەرگریکاری باڵی ڕاست یاریی پێكرد، ئاس ئەم بڕیارە بە نیشانەی ترسی ڕاهێنەر لە یارییەکەی ڤاییکاس ناودەبات، کە دەریدەخات ئاڵۆنسۆ چەندە بە پەرۆش بووە بۆ ئەوەی بە ئەنجامێکی ئەرێنییەوە بچێتە پشووی نێودەوڵەتییەوە.

ئەم بڕیارە وایکرد ڕیاڵ مەدرید به‌ ترسه‌وه‌ له‌ یارییه‌كه‌ ده‌ربكه‌وێت، وەک ئەوەی ئەم وەرزە بووەتە باو یانه‌كه‌ یارییکردنی لەبیرکردووه‌.

کاتێک ئێمباپێ ون دەبێت، ڕیاڵ مەدریدیش ون دەبێت

رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ئاس  جەخت لەسەر ئه‌وه‌ دەکاتەوە، کاتێک کیلیان ئێمباپێ لە یارییەکەدا ون دەبێت یان بە باشی رۆڵ ناگێرێت، ریاڵ مەدرید هیچ پلانێکی تری نییە بۆ بردنەوەی یارییەکان  رویز دەنووسێت،

“ئەگەر تیمەکە نەتوانێت ئێمباپێ بدۆزێتەوە، ئەوا سەرچاوەی زۆر کەم هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی یارییەکان، مەگەر بریقەیەکی ڤینیسیۆس یان جوود بێڵینگهام نەبێت.”

ئەم کێشەیە زیاتر دەردەکەوێت بەتایبەتی ئێستا کە ماستانتۆنۆ پێكانی هه‌یه‌ و یاریزانانی وەک براهیم دیاز و ڕۆدریگۆش ناتوانن ئەو هەنگاوە گەورەیە بنێن و ببنە یاریزانی یەکلاییکەرەوە.

ئاماژە مەترسیدارەکە: دوو یاری بێ گۆڵ

هەمان سیناریۆی ئانفێڵد لە ڤاییکاس دووبارە بووەوە، تیمەکە بۆ دووەم یاری لەسەریەک نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات، ئاس ئەمە بە ئاماژەیەکی مەترسیدار دەزانێت و دەڵێت،

“یاریگای ڤاییکاس ئەو هەستەی بەجێهێشت کە ڕیاڵ مەدرید بەترس و بێ بوێری یاریی کردووە، هێرشی نەبردووە، و تەنها بەشێکی کەمی لە توانای ڕاستەقینەی خۆی نیشان داوە، وەک ئەوەی بە ئەنجامی یەکسانبوون ڕازی بووبن و نەیانویستبێت هیچ جۆرە ریسکێک بکەن.

لەکۆتاییدا، ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئاردا گولەر بە تەنیا ناتوانێت کاری دروستکاری لە هێڵی ناوەڕاستدا بکات و پێویستی بە یارمەتییە. ئەمەش یەکێکە لەو کێشە گەورانەی کە پێویستە چاڤی ئاڵۆنسۆ چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە، ئەگەر نایەوێت خەونی نازناوەکان لەدەست بدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button