Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فلیک گرنگی بە ژاوەژاو و رەخنەکان نادات؛ تەنیا بیر لە تیمەکەم دەکەمەوە

راهێنەرە ئەڵمانییەکە رەتدەکاتەوە بیر لە ئەنجامی یانەی دیکە بکەنەوە

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا هیچ گرنگی بە رەخنەکان نادات، دوای بردنەوەی 2-4 لە سێلتا ڤیگۆ.

لە دەیەم یاریی لەسەریەکدا، بارسێلۆنا گۆڵی لێدەکرێت و لەم وەرزەدا 18 گۆڵی لێکراوە، ئەمەش خراپترین ریکۆردە لە 12 ساڵی رابردوودا.

فلیک لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی موڤیستار+ وەڵامی رەخنەکانی دایەوە؛

پێویستە زۆر بابەت روونبکرێنەوە، بەڵام خەریکە ئەوە دەکەم و ژاوەژاوێکی زۆر لە دەوروبەری ئێمە هەیە. دەمانەوێت یاریزانە پێکراوەکان بگەڕێنینەوە و جارێکی دیکە یانەکە بگەڕێنینەوە سەر رێچکەیەکی دروست.

یارییەکەی ئەمڕۆ هەڵدەسەنگێنین، چونکە هەموو شتێک باش نەبوو، تیمەکەمان بەباشی مامەڵەی لەگەڵ تۆپ نەکرد و لە گێمی دووەم بەرگرییەکی باشترمان کرد.

ئاستی گێمی دووەم، متمانەمان بۆ یارییەکانی داهاتوو پێدەبەخشێت، ئێستا تەنیا سەرنجمان لەسەر تیمەکەی خۆمانە. بە شێوازی فشاری تیمەکەم دڵخۆشم، بردنەوەکەی پێش پشووی نێودەوڵەتی گرنگ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button