Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەری چێڵسی یاریزانێکی وەک داهاتووی یانەکە ناو دەبات

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ مارێسکا سەرسامی خۆی پیشاندا بە ئاستی لاوێکی چێڵسی و وەک داهاتووی یانەکە وێنای کرد.

شەوی رابردوو بلووز بردنەوەیەکی گرنگی بە ئەنجامی 3-0 لە وۆڵڤز بردەوە لە میانی گەڕی 11ی یارییەکانی پرێمەرلیگ.

بلووز تا بەر لە هاتنەناوەوە ئێستیڤاو ویلیان بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لەپێش بوو، تەنها دوای یەک خولەک لە یاریکردن ئەستێرە بەڕازیلیەکە توانی پری ئەسیسێک بکات و جواو پیدرۆ تۆڕی گورکەکان بهەژێنێت.

ئێستیڤاو کە تازە تەمەنی 18 ساڵە، هاوینی 2024 لە پاڵمێراسی وڵاتەکەیەوە بە گرێبەستێک پەیوەندی بە چێڵسیەوە کرد و هاوینی ئەمساڵیش کاتێک گەیشتە تەمەنی یاسایی بەفەرمی بووە یاریزانی یانە لەندەنییەکە.

دوای یارییەکە راهێنەرە ئیتاڵیەکە وتی

ئێستیڤاو لە لووتکەی ئاستیدایە. بۆ پێنج تا دە ساڵیتری لەم یانەیە دەبێتە یاریزانی تەواو، تەواو، تەواو ئاستبەرز.

لە یەکەم وەرزی خۆی لەگەڵ چێڵسی، ئەگەرچی لە زۆرینەی یارییەکاندا وەک یەدەک بەشداریی پێکراوە، لە 16 یارییدا خاوەنی 4 گۆڵ و ئەسێستێکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button