Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی رایۆ ڤاییكانۆ V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی دوازدەی لالیگای ئیسپانیا رایۆ ڤاییكانۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:15 بە كاتی كوردستان رایۆ ڤاییكانۆ لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی پێشەنگی لالیگا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 12ی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

رایۆ ڤاییكانۆ لەم وەرزەی لالیگادا لە كۆی 11 یاریی چوار یاریی بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی لالیگا دێن.

لە بەرامبەردا یانە شاهانەكە لەكۆی 11 یاریی ئەم وەرزەی لالیگا دە یاریی بردووەتەوە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

رایۆ ڤاییكانۆ بە بێ فلیپی لویز و خالید رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا ریال مەدرید بە بێ ئۆرێلیەن چوامینی، ماستانتونۆ، كارڤاخال و رودیگەر بەرامبەر رایۆ ڤاییكانۆ یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی رایۆ ڤاییكانۆ

باتالا

راتسو، لیخوینی، مێندی، چاڤاریا

كیس، دیاز

دی فوتۆس، ئیسی، گارسیا

زوراوسكی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ترێنت ئارنۆڵد ،میلیتاو، هاوسن، كارێراس

 ڤاڵڤێردی، كاماڤینگا

رۆدریگۆ، بێڵینگهام، ڤینیسیۆس

ئێمباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button