
یاریگا –
یانەیەکی گەورەی ئەوروپا خۆی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین ئامادە دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش بڕە پارەیەکی خەیاڵی تەرخان دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی فیچاخێسی ئیسپانی، یانەی پاریس سانجێرمان چاوی لە ئاستە بەرزەکەی ڤیکتۆر ئۆسیمینی یاریزانی گالاتاسەرایە و دەیەوێ پێش رکابەرەکانی، بەتایبەت بارسێلۆنا، بداتەوە لە کێبڕكێ بۆ گواستنەوەی.
سەرچاوەکە بڕی ئەو پارەیەی ئاشکراکردووە کە پی ئێس جی لەپێناو تواناکانی ئەستێرە نەیجیریەکە ئامادەیە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ بە لایەنی تورکی بدات.
ئۆسیمین دوای ماوەیەک بەخواستن لە گالاتاسەرای کە لە ناپۆلیەوە پەیوەندی پێوەکردن، سەرەنجام هاوینی ئەم ساڵ بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ وەک یاریزانی هەمیشەیی گواستیانەوە بۆ خولی تورکی.
یانە فەڕەنسیەکە لە توانا گۆڵکارییەکانی ڤیکتۆر تێدەگات. لەم وەزرە لە 8 یاریی خولی تورکی توانیویەتی 3 گۆڵ و، لە 3 یاریی چامپیۆنزلیگیش 6 گۆڵ تۆمار بکات.
🚨 PSG would be prepared to offer €150M to sign Galatasaray striker Victor Osimhen ahead of the likes of Barcelona.
The 26-year old has scored 46 goals in 52 matches for the Turkish club.
(Source: Fichajes) pic.twitter.com/xdQs5ZoWpF
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) November 8, 2025