Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ یاریزانێک دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە

بڕیاری كۆتاییداوە

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنیۆ رودیگەر، یاریزانی ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خواستی خۆی بۆ مانەوەی لە یانەكەی دەربڕی.

رودیگەر لە هاوینی 2022 بە گرێبەستێكی ئازاد لە چێڵسیەوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2026 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، رودیگەر دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە. دانوستانەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەستیپێكرد بەڵام بەهۆی زۆری پێكانەكانییەوە راگیراوە.

بڕیاری راگرتنی گفتوگۆكانی نوێكردنەوەی گرێبەستی رودیگەر دوولایەنە بوو، یانەكە و یاریزانەكە پێیان وایە ئێستا كاتێكی گونجاو نییە بۆ ئەوەی باسی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و مەرجە داراییەكان بكرێت، بەرگریكارەكە سەرنجی تەواوی لەسەر چاكبوونەوە و گەڕانەوەیە بۆ یاریگاكان.

چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتای ساڵی 2026 گفتوگۆكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەستپێبكەنەوە.

ئەنتۆنیۆ رودیگەر لەم وەرزەدا بەهۆی پێكانەوە تەنیا یەک یاریی كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button