Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لیڤەرپوول هەموو شتێکی تێکدا: چۆن خەونەکانی ریاڵ مەدریدی کرده‌ کابوس؟

سیناریۆکانی گەیشتن به‌ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ چین؟

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستەکەی ئانفێڵد، یانەی شاهانە دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت خۆی لە یارییەکانی پاشکۆ  بپارێزێت و ڕاستەوخۆ بلیتی قۆناخی داهاتوو مسۆگەر بکات.

پێگه‌ی دێفێنسا سێنترال رایگه‌یاندووه‌، دوای سێ بردنەوەی لەسەریەک لە دەستپێکی چامپیۆنزلیگ، یەکەم شکستی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکەدا لە یاریگای ئانفێڵد بەرامبەر لیڤەرپوول بوو، زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ یانەکەی چاڤی ئالۆنسۆ لێدا. هەرچەندە دۆخەکە هێشتا له‌ کۆنترۆڵ تیپه‌كه‌یه‌، بەڵام یانە شاهانەکە نایەوێت جارێکی تر ناچار بێت یارییەکانی پاشکۆ بكات و دەیەوێت ڕاستەوخۆ لەنێو هەشت یانەی سەرەکی قۆناخی خولەکەدا بێت.

ئامانجی سەرەکی: خۆلادان لە پاشکۆ

ئامانجی گەورەی یانەکە ئەوەیە کە ناچار نەبێت یارییەکانی پاشکۆ بکات، وەک ئەوەی ساڵی پار ڕوویدا. ئەو دوو یارییە زیادەیە نەک هەر فشارێکی جەستەیی گەورە لەسەر یاریزانان دروست دەکات، بەڵکو لە ڕووی دەروونیشەوە کاریگەریی نەرێنی دەبێت. هەر بۆیە، سەرەڕای ئەوەی ساڵی ڕابردوو توانیان لەو قۆناخە لە مانچێستەر سیتی ببەنەوە، بەڵام پلانی سەرەکیی یانەکە خۆلادانە له‌ پاشكۆ.


سیناریۆ و هەژمارەکان چین؟

ڕیاڵ مەدرید ئێستا خاوەنی نۆ خاڵە و چوار یاریی دیکەی لەپێشە کە 12 خاڵی ماوه‌، ئەمەش چەند سیناریۆیەک دەهێنێتە ئاراوە:

  • سیناریۆی نموونەیی (21 خاڵ): تیپه‌كه‌ هێشتا ده‌رفه‌تی بردنەوەی هەر چوار یارییەکەی ماوە (بەرامبەر مانچێستەر سیتی، مۆناکۆ، ئۆڵۆمپیاکۆس، و بێنفیکا). ئەمە بەبێ هیچ گومانێک نەک هەر سەرکەوتنیان، بەڵکو پێگەیەکی بەهێزیشیان لە ڕیزبەند مسۆگەر دەکات.
  • سیناریۆی راسته‌قینه‌ (19خاڵ): بەپێی بۆچوونی ژووری جلگۆڕینی یانەکە، بەدەستهێنانی سێ بردنەوە و یه‌ك یەکسانبوون بەس دەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجه‌كه‌یان. ئەمەش ڕیاڵ مەدرید دەگەیەنێتە 19 خاڵ، کە بەراورد بە ساڵی پار به‌ 16 خاڵ به‌ پاشكۆ  سه‌ركه‌وت.
  • سیناریۆی کەمترین ئەگەر: تەنانەت ئەگەر یانەکە چەند خاڵێکی تریش لەدەست بدات، هێشتا دەرفەتی مانەوەی لەنێو هەشت یانەی سەرەکیدا هەیە، بەڵام یانەکە نایەوێت کار بگاتە ئەو ڕادەیە.

سەرەڕای ئەوەی شکستەکەی ئانفێڵد لە میدیاکاندا کاردانەوەی زۆری هەبوو، بەڵام لە ناوخۆی یانەکەدا هیچ نیگەرانییەک گه‌وره‌ نه‌بوو، ستافی هونەری و یاریزانان دۆڕان لە یاریگایەکی قورسی وەک ئانفێڵد بە شتێکی ئاسایی دەزانن و ئێستا تەواوی تەرکیزیان لەسەر ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و خۆئامادەکردنە بۆ یارییەکانی داهاتوو.

خاڵی ئەرێنی بۆ ڕیاڵ مەدرید ئەوەیە کە دوو لە قورسترین یارییەکانی ماویەتی لە یاریگای خۆی و لە بەردەم هاندەرانی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بكات، یانەکە پێویستە سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت بۆ ئەوەی کارەکەی ئاڵۆز نەکات و بە ئاسانی بلیتی قۆناخی داهاتوو ببڕێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button